رۆژنامەی ھەولێر

ڕەنگە زێلیکۆ پێترۆڤیچ ببێتە راهێنەری یانەی دهۆک

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

بە پێی زانیارییە نافەرمییەکان، باس لەوە دەکرێ، رەنگە ڕاهێنەری مۆنتینیگۆیی زێلیکۆ پێترۆڤیچ ببێتە راهێنەری یانەی دهۆک، کە پێشتر راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی عێراقیشی کردووە.

دوای ئەوەی یانەی دهۆک لەگەڵ کۆتاییهاتنی وەرزی نوێدا دەستی بە گەڕان بۆ دۆزینەوەی راهێنەرێکی گونجاو و لێهاتوو بۆ یانەکەی دا، چەند بژاردەیەکی دیاری کرد، دواتر گفتوگۆ و دانوستانی لەگەڵ یەحیا گوڵمحەمەدیدا کرد و ئاکام نەگەیشتنە ڕێککەوتن و راهێنەرەکە گەڕایەوە زێدی خۆی.
ئێستە یانەی دهۆک دەیەوێ زێلیکۆ پێترۆڤیچ بکاتە راهێنەری یانەکەی و بۆ ئەو مەبەستە دەستی بە هەنگاوەکانی کردووە
ببێتە راهێنەری یانەی دهۆک، کە پێشتر راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی عێراقیشی کردووە.
زێلیکۆ پێترۆڤیچ، راهێنەری پیشەگەر و یاریزانی پێشووی تۆپی پێی مۆنتینیگرۆیە، لە دایکبووی ١٣ی تشرینی دووەمی ١٩٦٥ـە. ئەو وەک یاریزانی بەرگریکار لە چەندین یانەی گەورەی ئەورووپیدا یاریی کردووە و بەشداریی جامی جیهانیی فیفای ١٩٩٨ی لەگەڵ هەڵبژاردەی یوگۆسلاڤیا کردووە.
وەک یاریزان، پێترۆڤیچ لە خولەکانی هۆڵەندا لەگەڵ یانەکانی ئاییندهۆڤنی هۆڵەندی و دینامۆ زەگرەبی کرواتی یاریی کردووە.
دوای وازهێنانی لە یاریکردن، ڕووی لە کاری راهێنەرایەتی کردووە و مۆڵەتی راهێنەرایەتی UEFA Pro ی بەدەست هێناوە.
پێترۆڤیچ بۆ ماوەیەکی کاتی لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢، سەرکردایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقی کردووە وەک راهێنەر و یاریدەدەر. ئێستە پاڵێوراو و بەربژێری سەرەکییە بۆ راهێنەرایەتیی یانەی دهۆک.
یانەی دهۆک، وەرزی ڕابردوو، بە سەرپەرشتیی دوو راهێنەر کۆتایی بە وەرزەکەی هێنا، لە سەرەتای ساڵدا لە ژێر سەرپەرشتیی ڕاهێنەرایەتیی عەبدولغەنی شەهد یارییەکانی دەکرد، بەڵام لە مانگی ئاداری 2026 دوای هەندێک ئەنجامی خراپی یانەکە، ئەو ڕاهێنەرە لە ئەرکەکەی نەما و ئەحمەد خەڵەف وەکوو ڕاهێنەری سەرەکی دیاری کرا و وەرزەکەی لەگەڵ یانەکەدا بە کۆتا هێنا.