رۆژنامەی ھەولێر

بەشداریكردنی لیۆنێل مێسی لە مۆندیالی 2026 یەكلایی نەكراوەتەوە

ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر

 

لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو زۆرترین سەرنجەكان لەسەر لێدوانەكانی لیۆنێل سكاڵۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوو كاتێك گومانی خستە دڵی هەواداراننی مێسی كە تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە دەیەوێت مێسی رازی بكات بەشداریی لە مۆندیال بكات. لە لایەكی دیكەیشەوە لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا شۆڕشێك بەڕێوەیە.

“بەشداریكردنی مێسی لە مۆندیال یەكلایی نەكراوەتەوە”
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین له دوایین دوو یاریی دۆستانه شكستی بە مۆریتانیا و زامبیا هێنا، لیۆنێل سكاڵۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند هەموو هەوڵێك دەدەن لیۆنێل مێسی رازی بكەن بەشداریی لە مۆندیالی 2026 بكات.
لیۆنێل سكاڵۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەمبارەی یەكەمین یاریی بەرامبەر مۆریتانیا گوتی: بهرای من له هیچ كاتێكی یارییهكه یاریزانهكانم ئاستیان باش نهبوو، ئهوهی گرینگه كار لهسهر ههڵهكانمان بكهین و خۆمان باشتر بكهین، ئهگهرچی یارییهكی باشمان نهكرد، بهڵام كۆمهڵێك خاڵی ئهرێنی تێدابوو دهكرێت خۆمان باشتر بكهین و پێشتریش گووتوومه هیچ ركابهرێكی ئاسان بوونی نییه.
سكاڵۆنی گوتیشی: بهڵی قسهم لهگهڵ مێسی كرد و خۆی پێی باش بوو لهو خولهكه بهشداری بكات، كۆمهڵێك لایهنی یارییكردنیشمان پێویستی به چاككردنهوە هەیە و دهبێت خۆمان باشتر بكهین، یارییهكهی جهزائیر و گواتیمالامان بینی و سهیری یارییهكهی نهمسا و گاناشمان كرد، بهڵام یاریی كۆستهریكامان دژی ئوردن نهبینی، تا ئێستا بهباشی چاودێری ركابهرهكانمان له مۆندیال دهكهین و رووبهرووی سێ ههڵبژاردهی بههێزی جیهان دهبینهوه، من دڵنیام ئهوپهری هێزی خۆیان یاریی دهكهن و سێ یاریی سهختمان له پێش دهبیت، پێموایه یارییهكانی مۆندیال به وردهكاری زۆر بچووك یهكلایی دهبێتهوه، بهختمان ههیه ئهزموونمان له مۆندیال ههیه و دهزانین چۆن یاریی بكهین، زۆر باش دهزانین له یاریی یهكهمی مۆندیالی رابردوو چی روویدا.
سكاڵۆنی رایگەیاند لە دووەمین یاریی دۆستانە بەرامبەر زامبیا توانیویانە بەشێك لە هەڵەكانیان راست بكەنەوە، گوتیشی: هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی جارێكی دیكە لیۆنێل مێسی مۆندیال بباتەوە.

هۆكاری شكستەكەی ئیتاڵیا بەرامبەر بۆسنە ئاشكرا دەبێت
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ جاری سێیەم لە مێژووی خۆیدا، سەرکەوتوو نەبوو لە بەدەستهێنانی بلیتی بەشداری لە مۆندیال، ئەویش دوای ئەوەی لە کۆتا قۆناغی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا، بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆسنە تووشی دۆڕان بوو.
چەند رۆژێک دوای شکستە گەورە و مێژووییەکەی ئیتاڵیا بەرامبەر بۆسنە، رۆژنامەی la Repubblica ئیتاڵی بابەتێکی هەستیاری بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، یاریزانەکانی ئازۆری پێش یارییەکەی بەرامبەر بۆسنە، پرسیاریان لەبارەی پاداشتی سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2026 کردووە، ئەمەش وایکردووە گێنارۆ گاتوزۆ راهێنەری هەڵبژاردەکە توڕە بێت و داوا لە یاریزانەکان بکات، سەرەتا سەرکەوتن و دواتر پاداشت.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە پێش یارییەکەی ئیتاڵیا بەرامبەر بۆسنە لە کۆتا قۆناغی پاڵاوتنەکانی مۆندیال، دەنگۆیەک بڵاوبووەوە گوایە لە ئەگەری سەرکەوتنیان و بەدەستهێنانی بلیتی بەشداری کردن لە مۆندیالی 2026، هەر یاریزانێک بە 300 هەزار یۆرۆ پاداشت دەکرێت.
دوای بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە لەلایەن رۆژنامەی la Repubblica، بەشێک زۆر لە هاندەرانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا داوای سزای توند بەسەر یاریزانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەکەن و تاوەکو ئێستاش، هیچ کام لە ستافی راهێنەران و یاریزانەکانی ئازۆری، کاردانەوەیان بەرامبەر ئەو هەواڵە نەبووە.

نێیمار هیوای بۆ بەشداریكردن لە مۆندیال ماوە
نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل، هێشتا بێ هیوا نەبووە و هەموو ئامانجیەتی کار بکات بۆ ئەوەی، لەلایەن کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بانگهێشت بکرێت.
ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە نێیمار داسیلڤا یاریزانی یانەی سانتۆس، لە پێناو بەشداری کردن لە مۆندیالی 2026، بڕیاریداوە یانەکەی بکاتە قوربانی و لە ماوەی داهاتوو کۆمەڵێک رێکار دەگرێتە بەر، بۆ ئەوەی بتوانێت راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی رازی بە بانگهێشتکردن بکات.
نێیمار بۆ دوو یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر فەڕەنسا و کۆلۆمبیا بانگهێشت نەکراوە، بەڵام بڕیارە ئانچێلۆتی رۆژی 18ـی مانگی ئایاری ئەمساڵ واتە مانگی 5 لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکەی بۆ مۆندیالی 2026 بڵاوبکاتەوە، ئەو یاریزانە دەیەوێت تاوەکو ئەو کاتە ئەم کارانە بکات.
– کار کردن لەسەر خشتەیەکی تایبەت بۆ ئەوەی ئاستی توانا جەستەییەکانی بەرز بکاتەوە.
– ئەگەر نێیمار بانگهێشتی مۆندیالی 2026 بکرێت، بەشداری هیچ یارییەکی دیکەی یانەکەی ناکات، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە تووشی پێکان نەبێتەوە.
– ئەستێرەکەی یانەی سانتۆس بەهۆی گەشتە درێژەکەی یاری بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ کۆئێنکای ئیکوادۆر بەشداری ئەو یارییە ناکات.
– نێیمار بەهۆی کاریگەرییە خراپەکانی فریزی دەستکرد، بڕیاریداوە بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر پاڵمێراس نەکات.
– ئەستێرەکەی سانتۆس بەشداری ئەو یارییانە ناکات کە لە شارەکەیانەوە دوورن.

ئەشرەف حەكیمی دەگەڕێتەوە ریال مەدرید؟
چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری باڵی راستی مەغریبی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بکاتەوە.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانە هەر زوو بەرێوەبەری کارەکانی بەرگریکارە مەغریبیەکە، وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە و رایگەیاند، ” حەکیمی بە هیچ شێوەیەک بیر لە جێهێشتنی ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان ناکاتەوە و ئەو یاریزانە، هەموو ئامانجیەتی جارێکی دیکە لەگەڵ یانەکەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە ”.
حەکیمی ساڵی 2017 لە تیپی دووەمی ریاڵ مەدرید پەیوەندی بەو یانەیەوە کرد و پاشان لە ساڵی 2018 بۆ ماوەی دوو ساڵ، بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا کرد و دواجار ساڵی 2020 بە یەکجاری یانە شاهانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلان کرد.
حەکیمی تەنها یەکساڵ لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان بەردەوام بوو و لە ساڵی 2021 بەرامبەر 68 ملیۆن یۆرۆ، پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا کرد و گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئەو یانەیە، ساڵی 2029 کۆتایی دێت.