زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئەمشەو لە قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ دوو یاریی دەكرێن: (كۆپنهاگن دانیمارك ـ مانچێستەر سیتی ئینگڵاند) 23:00، (لایپزیگ ئەڵمانیا ـ ریال مەدرید ئیسپانیا) 23:00.
  • ئەمڕۆ لە جامی یەكێتی ئاسیا، یانەی كارەبای عێراقی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە كاتژمێر 07:00ـی ئێوارە رووبەڕووی یانەی عەهدی لوبنانی دەبێتەوە.
  • ماڵپەری فەرمی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا: جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری یانەکەمان، لە یاریی رابردوو بەرامبەر جیرۆنا لە رانی چەپی هەستی بە ئازار کرد، بۆیە نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت، دوای ئەنجامدانی پشکنینەکانیش دەرکەوت تووشی پێکان بووە و ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.
  • رۆژنامەی ماركای نزیك لە ریال مەدرید: بێلینگهام بەهۆی ئەو پێکانەی بەرامبەر جیرۆنا تووشی بووە بەشداری یارییەکانی بەرامبەر لایپزیگ لە چامپیۆنزلیگ و هەروەها رایۆ ڤایێکانۆ و سێڤییا و ڤالێنسیا لە لالیگا ناکات.
  • رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ: تیر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەی بۆی كراوە تا 3 مانگی دیكە ناگەڕێتەوە یانەی بارسێلۆنا.
  • لە گەڕی 24ـەمی سێریا ئەی ئیتاڵیا یانەی یوڤێنتۆس لە نێو یاریگەی ستادیۆم ئارینا میوانداریی ئۆدینزی دەكات.
  • رۆژنامەی حوریەی توركیا: بەهۆی شەڕی غەززەوە 12 وڵاتی عەرەبی پەیامێکییان ئاراستەی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان کردووە بۆ ئەوەی ئیسرائیل لە سەرجەم چالاکییەکانی تۆپی پێ سڕ بکات و رێگە نەدات بەشداری لە پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەکان بکات.
  • رۆژنامەی حوریەی توركیا: فێدراسیۆنی تۆپی پێی رۆژئاوای ئاسیا کە پێکهاتووە لە ئیمارات، سعوودیە، بەحرەین، عێراق، ئوردن، لوبنان، عومان، فەڵەستین، قەتەر، سوریا، یەمەن و کوێت، پەیامێکیان ئاراستە کردووە و تێیدا هاتووە: “داوا لە فیفا و سەرجەم فێدراسیۆنە ئەندامەکانی دەکەین پاڵپشتمان بن لە وەرگرتنی هەڵوێستی یەکلاکەرەوە بۆ رووبەڕووبوونەوە وێرانکارییەکان لە فەڵەستین و دانانی سنوورێک بۆ جەنگی غەزە، بەهۆی ئەم شەڕەوە ژێرخانی تۆپی پێ وێران بووە و لە غەززە کەسانی بێ تاوان دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن.”
  • سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسرائیل: “متمانەم هەیە فیفا ناچێتە نێو سیاسەتەوە و ئێمە دژی بەشداریکردنی سیاسییەکانین لە تۆپی پێ، ناکرێت سیاسییەکان دەستتێوەردانیان لە کاروباری وەرزش هەبێت و خەونی ئێمە گەیشتنە بە یۆرۆی 2024 و چاوەڕێی ئاشتی جیهان دەکەین”.
  • سێرجیۆ ئەگوێرۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا: لەگەڵ ئیبای هاوڕێم كە یوتیوبەرێكی بەناوبانگی ئیسپانیایە خەریكی خواردنەوە بووین، هەردووكمان لەوێ هەواڵەكەمان زانی، سەرەتا باوەڕمان بەو هەواڵە نەكرد، وتمان ئەوە تەنیا فێڵ و گاڵتەیە و درۆیە، بۆیە یەكسەر پەیوەندیم بە مێسی كرد، لە لیۆم پرسی گوتم ئەو هەواڵە راستە؟ لیۆ گوتی: بەڵێ. بۆیە منیش هیچم نەگوت، نەمدەزانی لەوساتەدا چی بڵێم.
  • سێرخیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری پێشووی بارسێلۆنا: كاتێك هەواڵی رۆیشتنی مێسیم لە بارسێلۆنا بیست یەكسەر ئیبا بە درێژایی رۆژ هەوڵی دەدا گاڵتەم پێبكات، چونكە هەموو جیهان دەیزانی من زیاتر لەبەرخاتری مێسی بارسێلۆنام هەڵبژارد، كەچی لیۆش بارسای جێهێشت، بۆ من ساتێكی ناخۆش و لەبیرنەكراو بوو.
ھەواڵی زیاتر