لە خولی نایابی كوردستان شێروانە و چوارقوڕنە سوودێكی گەورەیان بە پێشمەرگە گەیاند

هێمن ئەسکەندەر – هەولێر

لە یارییەکانی گەری نۆزدەیەمی خولی نایابی کوردستان شێروانە دوای یەکسان بوونی لەگەڵ چوارقوڕنە پارێزگاری لە پێشەنگی یانەکان کرد، لەیارییەکی تردا پێشمەرگەی هەولێر لە ڕانیەی بردەوە و هاتە خانەی دووەمی ڕیزبەندی، ڕۆژنامەی هەولێر ساڵانە بەگرنگیەوە ئامار و زانیارییەکانی خولەکە دەخاتە ڕوو.

شێروانە لە پلەی یەکەم مایەوە
لەیارییەکانی گەڕی نۆزدەیەمی خولی نایابی کوردستان یانەی شێروانە بە دوو گۆڵ لەگەڵ یانەی چوارقوڕنە یەکسان بوو و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکان مایەوە، یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە ڕانیەی بردەوە و سەرکەوت بۆ خانەی دووەم، سەیدسادق لە ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لەیانەی برایەتی بردەوە، هەولێر دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا و بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لەیانەی ئاکرێی بردەوە، دهۆک برینەکانی سۆرانی قەڵتر کرد و بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لێی بردەوە، دەربەندیخان بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لەیانەی سیروانی نوێی بردەوە، زاخۆ و شەقڵاوە بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، لەدواین یاریشدا هەندرێن و ئارارات بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون.
ئامارەکانی خولەکە
لەم گەڕەدا پازدە گۆڵ تۆمارکران، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٨ گۆڵە، یاریزانی پێشمەرگەی هەولێر هەڵگورد قەیس یەکەم هاتریکی ئەم وەرزەی تۆمار کرد، گۆڵپارێزی هەندرێن دلێر حاتەم توانیویەتی لە کۆی ١٩ یاری ١١ یاری گۆڵەکەی بە خاوێنی ڕابگرێت، شێروانە زۆرترین یاری بردووەتەوە کە نۆ یارییە، یاریزانی یانەی شێروانە موئەیەد سەفا و یاریزانی سیروانی نوێ میران محەمەد و یاریزانی برایەتی سەفین عەبدولخالق و یاریزانی هەولێر فەرهەنگ وریا ئەسیستکاری خولەکەن و شەش گۆڵی بۆ هاوڕێکانیان دروست کردووە کە زۆرترینە، پێشمەرگەی هەولێر، زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٢٩ گۆڵە، دهۆک و سۆران زۆرترین گۆڵیان لێ تۆمارکراوە کە ٢٩ گۆڵە، یانەی زاخۆ خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگریە تەنیا ١١ گۆڵیان لێ تۆمار کراوە، سۆران زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ١٠ یارییە، زاخۆ زۆرترین یاری یەکسان کردووە کە ١٢ یارییە.
تا ئێستە ٣١٠ گۆڵ تۆمارکراون، ١٢٥ گۆڵیان لە نیوەی یەکەم تۆمارکراون، ١٨٥گۆڵیان لە نیوەی دووەم تۆمارکراون، تا ئێستە ٣٢ کارتی سور بەڕووی یاریزاناندا بەرزکراوەتەوە.
ژمارەی ئەو ڕاهێنەرانەی لە پۆستەکانیان نەماون بوو بە دوازدە ڕاهێنەر، ئەوانیش هەریەک لە ڕاهێنەرانی ئارارات عەبدوڵڵا مەحموود، ڕاهێنەری شێروانە موحسین عەبدولکەریم، ڕاهێنەری ئاکرێ یونس سلێمان و ڕاهێنەری هەندرێن دڵشاد مەعروف و هێور مستەفا ڕاهێنەری برایەتی و سەمەد جەوهەری ڕاهێنەری هەولێر و حوسێن عەبدوڵڵای ڕاهێنەری دهۆک و کۆڤان نەزمی ڕاهێنەری سۆران و مەحموود مەجیدی ڕا‌هێنەری چوارقوڕنە و سەیوان فەتاح ڕاهێنەری سەیدسادق و ڕەوەند عەبدولخالق ڕاهێنەری هەندرێن و یونس سلێمان وازی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی سۆران هێنا.
‎لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، ئاکرێ زۆرترین لێدانی سزای بۆ هەژمارکراوە
‎دوای تێپەڕبوونی ١٩ گەڕ بەسەر یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لە ١٥٢ یاریدا ٣٩ لێدانی سزا هەژمارکراون.
‎لەو ژمارەیەدا ٢٤ لێدانیان کراون بە گۆڵ و ١٥ لێدانیشیان لەدەستدراون، لەنێو هەر ١٦ یانەکەدا یانەی ئاکرێ زۆرترین لێدانی سزای بۆ هەژمارکراوە کە ٧ لێدانی سزایە، یاریزانەکانی ئاکرێ ٤ لێدانیان نەکردووە بە گۆڵ.
ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە:
١- دانا کامەران – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ١١ گۆڵ
٢- یادگار ئیبراهیم – یانەی سەیدسادق ٩ گۆڵ
٣- فەرزندە محەمەد – یانەی دەربەندیخان ٨ گۆڵ
٤- دیار عەلی– یانەی هەندرێن ٨ گۆڵ
٥- ڕێزدار وەلی– یانەی سۆران ٦ گۆڵ
٦- دیلمان ڕۆکان – یانەی سیروانی نوێ ٦ گۆڵ
٧- ئامانج ئەکرەم– یانەی شەقڵاوە ٦ گۆڵ
ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:
١- شێروانە ٣٣ خاڵ
٢- پێشمەرگەی هەولێر ٣١ خاڵ
٣ – چوارقوڕنە ٢٩ خاڵ
٤ – ئاکرێ ٢٩ خاڵ
٥- سیروانی نوێ ٢٩ خاڵ
٦- دەربەندیخان ٢٨ خاڵ
٧- زاخۆ ٢٧ خاڵ
٨- هەندرێن ٢٤ خاڵ
٩- ڕانیە ٢٤ خاڵ
١٠- هەولێر ٢٣ خاڵ
١١ – سەیدسادق ٢٢ خاڵ
١٢- برایەتی ٢٢ خاڵ
١٣- ئارارات ٢٢ خاڵ
١٤- دهۆک ٢١ خاڵ
١٥- شەقڵاوە ١٨ خاڵ
١٦- سۆران ١٧ خاڵ
یارییەکانی گەڕی بیستەم
بڕیار وایە ڕۆژانی ١٥/١٦ ی ئەم مانگە یارییەکانی گەڕی بیستەمی خولەکە بەمشێوەیەی خوارەوە بەڕێوەبچن:
١٥/٢/٢٠٢٤
ڕانیە – هەولێر شەقڵاوە – دەربەندیخان – یاریگەی شەقڵاوە
ئاکرێ – سیروانی نوێ – یاریگەی ئاکرێ
سۆران – پێشمەرگەی هەولێر – یاریگەی سۆران
١٦/٢/٢٠٢٤
چوارقوڕنە – هەندرێن یاریگەی چوارقوڕنە
شێروانە – زاخۆ- یاریگەی شێروانە
برایەتی – دهۆک یاریگەی برایەتی
ئارارات – سەیدسادق یاریگەی ئارارات

ھەواڵی زیاتر