خەڵاتی رێزلێنانبەخشرایە نووسەر و شاعیر عەباس عەبدوڵلا یوسف

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی چالاكی وێژەیی، لە رێوڕەسمێكدا رێزیان لە عەباس عەبدوڵلا یوسف گرت.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 12-2-2024 بە ئامادەبوونی ئومێدخۆشناو پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و ڕەخنەگران و شاعیران، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وێژەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر، خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشیە نووسەر و شاعیر عەباس عەبدوڵلا یوسف .
ناوبراو ناوێکی دیاری بزوتنەوەی نوێکرنەوەی شیعری کوردیە و خاوەن دنیابینی تایبەتی شیعری خۆیەتی و بە درێژایی نزیکەی نیو سەدە لە بواری شیعر و رەخنەدا ناوێکی دیارە و خاوەنی دەیان کتێب و توێژینەوەی ئەدەبیە .
لەو مەراسیمەدا وێرای پێشکەشکردنی وتاری هاوبەشی پارێزگای هەولێرو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، کە تێدا ستایشی ئەزموونی دەوڵەمەندی عەباس عەبدوڵلا کرا، هاوکات لەلایەن پارێزگاری هەولێرو بەشێک لە ئامادەبووانەوە خەڵات و رێزلێنان پێشکەشی شاعیرو نوسەر عەباس عەبدوڵلا یوسف کرا ..

ھەواڵی زیاتر