ئەمرۆ یەکشەممە، رێکەوتی 1.11.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆکی زانکۆی نۆلیج و مامۆستاو و قوتابیانی زانکۆ، بە هەماهەنگی نێوان زانکۆکانی نۆلج و زانکۆی بەیان، مەراسیمی کردنەوەی چوارەمین پێشانگای هەلی کار لە کەمپەسی زانکۆی نۆلج بەڕێوەچوو.
ئەم پێشانگایە بە ئامانجی دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان دەرچووان و داواکارانی کار لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت، ناساندنی هەلی کار و فراوانکردنی دەرفەتەکانی دامەزراندنی گەنجان ڕێکخراوە.
پێشانگاکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری نێوان زانکۆکان و بازاڕی کار و گونجاندنی تواناکانی دەرچووان لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار.

