رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پلەی ژمارەیەك لە پلەدارانی ئەنجومەنی ئاسایش بەرز دەكاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٨/٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى (٩١٠) پله‌داری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەسەر میلاكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، واژۆ كرد.

ده‌ركردنى ئه‌م فه‌رمانه‌ پاڵپشت به‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان دێت، دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه‌ ماوه‌ى ياسايييان ته‌واو كردووه‌ و ڕێكارى پێويست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانيان گيراوه‌ته‌ به‌ر.