ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026.6.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەفین یاسین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە عەتوان عەتوانی، پارێزگاری بەغدا و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخێرهێنان، خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە نیشاندا و جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی هاریکارییە فەرمییەکانی نێوان هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و بەغدای پایتەختی عێراقی فیدراڵ کردەوە.
لە بەرامبەردا، پارێزگاری بەغدا سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد و ئامادەیی پارێزگای بەغدای نیشاندا بۆ کارکردنی پێکەوەیی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.

