چواس خالید – هەولێر
له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ڕۆژێك زیادتر له دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی پاكی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتیانی دابین ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیژی به‌رهه‌مهێنانی ئاوی پاكی خواردنه‌وه له جێبه‌جێكردن دان.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كاری له پته‌وكردنی ژێرخانی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه كردووه، تا چی دیكه هاووڵاتیانی له وه‌رزه جیاكاندا ڕووبه‌ڕووی كه‌مئاوی نه‌بنه‌وه، به‌جۆرێك ژێرخانه‌كه‌ی پته‌وكردووه له هه‌ندێك شوێنی وه‌ك هه‌ولێری پایته‌خت، كه به‌شێكی له وه‌رزی هاویندا كه‌م ئاوی ته‌نگی پێ هه‌ڵده‌چنین، ئێستا تا سی ساڵى دی خه‌ڵكه‌كه‌ی له بێئاوی ئه‌رخه‌یان كراوه.
كاره‌كانی پێنج ساڵی ڕابردووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتیانی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوون، كه له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی گرنگی جێبه‌جێكردووه، له‌وانه گه‌وره پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئاوی قوشته‌په، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاوی پیرمام و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئاوی بارزان و هتد…، كه ڕۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاوییان له چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌می و بێ ئاوی ده‌یان ساڵی هاووڵاتیان هه‌بووه و بۆ ده‌یان ساڵی دی گرفته‌كه بنبڕكراوه.
بنیاتنان و ڕۆنانی ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی ئاوی خواردنه‌وه، جیا له چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاره‌كی كه‌مئاوی، سودی دیكه‌شیان هه‌یه، كه به هۆیانه‌وه سامانی ئاوی ژێر زه‌وی ده‌پارێزن و زیادتر له هه‌زار بیری ئاو داخراون و چیدی پێویست نییه ئاویان لێ ده‌ربهێندرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی شاره‌كان و زیادتر بوونی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی دانیشتوان، هه‌وڵه‌كانیش بۆ دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه به‌رده‌وامه، كه ئێستا كار له بنیاتنان و ڕۆنانی چه‌ندان پڕۆژه‌ی دیكه‌ی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنان و دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كانی ئاوی گۆپته‌په- چه‌مچه‌ماڵ، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئاوی ئاكرێ، پڕۆژه‌ی ئاوی خانكێ، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئاوی ڕانیه، پڕۆژه‌ی ئاوی به‌رده‌ڕه‌ش و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئاوی ده‌ربه‌ندی خان، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕاكێشانی هێڵی سێیه‌می ئاوی دووكان – سلێمانی، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕیسایكلینی ئاوی قورسی هه‌ولێر و هتد…، ئه‌و پڕۆژانه‌ن ئێستا كار له بنیاتنانیان ده‌كرێت.
جیا له‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه، به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌كانی ئاوی كۆیه و سۆران، له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی ئاوی كه‌لار ده‌ست به ڕۆنانی بكرێت و به ته‌واو بوونی كۆی پڕۆژه‌كان، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خاڵی كۆتایی له‌سه‌ر گرفتی نه‌بوونی و كه‌می ئاو له هه‌رێمه‌كه‌ی داده‌نێت.
به‌پێی ئاماری به‌رده‌ست، ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕۆژانه له هه‌رێمی كوردستان، دوو ملیۆن و پێنج سه‌د و شه‌ست و چوار هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی خواردنه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و ده‌گه‌یه‌ندرێته هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌ی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌كانی ئاوی سه‌رزه‌وی و بیره‌كانه، كه له ڕێگه‌ی بیست و پێنج پڕۆژه و وێستگه‌ی پاڵاوتنه‌وه له چوار هه‌زار و نۆ سه‌د و چل و شه‌ش بیر و پێنج سه‌د و سی و شه‌ش كانییه‌وه ئاوی پاكی خواردنه‌وه دابین ده‌كرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستییه‌تی و ڕشتانه كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌مهێنانی ئاوی پاك بۆ هاووڵاتیان، چیدیكه پشت به بیره‌كان نه‌به‌سترێت و سه‌رچاوه‌كان ١٠٠% له ئاوی سه‌ر زه‌وییه‌وه وه‌ربگیرێ.

