چواس خالید – هەولێر
له ساڵانی ڕابردوودا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كاری له چاندنی دار و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی و پاككردنه‌وه‌ی هه‌وای كوردستان كردووه، به‌جۆرێك ته‌نیا به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی، ١.١ ملیۆن تۆن ده‌ردانی گازی ژه‌هراوی كه‌م كردووه‌ته‌وه و ڕۆژ به‌ڕۆژیش ڕێژه‌ی سه‌وزایی به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
هاوشێوه‌ی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاریی، له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كاری له به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی و پاككردنه‌وه‌ی هه‌وای كوردستان كردووه، به جۆرێك هه‌واكه‌ی گه‌له‌ك پاككراوه‌ته‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی و كوژاندنه‌وه‌ی پێنج هه‌زار و نۆ سه‌د مۆلیده‌ی ئه‌هلی له كۆڵان و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به پێی داتاكان نزیكه‌ی ١.١ ملیۆن تۆن گازی ژه‌هراوی و گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له هه‌وای كوردستاندا كه‌م بووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه شاره‌كانی كوردستان له پیسبوون و نا ته‌ندروستی هه‌واكه‌ی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، كه پێشتر ژینگه و هه‌وای هه‌ولێری پایته‌خت پیسبوو و ڕێژه‌كه‌ی له پیسبوونی مه‌ترسیدار نزیك ده‌بوویه‌وه.
بێجگه له كوژاندنه‌وه‌ی مۆلیده‌ی كۆڵانه‌كانی شار، ڕێكاری توند له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجه ژینگانه‌ی له‌سه‌ر كارگه و دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه گیراوه‌ته به‌ر، كه به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی پارچه‌یه‌كی، ڕۆژانه باقه باقه ژه‌هر به ژینگه‌ی كوردستاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ده‌رخواردی دانیشتوانی ده‌ده‌ن.
به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و له به‌رانبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه زیانبه‌خشه‌كان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی و ئاسانكاری ته‌واوی بۆ هاورده‌كردن و به كارهێنه‌رانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش، جاران كه زیادتر له نه‌وه‌ت و نۆ پاڵاوگه‌ی نه‌وت به نایاسایی هه‌بوون و كاركردنیان بێگوێدانه مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی پیسبوونی هه‌وای شاره‌كانی كوردستانیان بوون، كه دواتر به بڕیار هه‌موو ئه‌وانه‌ی ژێرخان و مه‌رجی ژینگه‌ییان نه‌بوو داخران.
جیا له پاككردنه‌وه‌ی هه‌واكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی جددی له سه‌وزكردن و زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی شاركانی داوه و داتاكانی ده‌سته‌ی ژینگه ده‌ریده‌خات، ئێستا به‌گشتی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان سه‌رووی ٢٠%ه.
هه‌ولێری پایته‌خت كه له ڕوویی سه‌وزاییه‌وه گه‌وره پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی پشتێنی سه‌وزی تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌هۆی چاندنی ملیۆنان نه‌مام و دروستكردنی چه‌ندان پارك تێیدا، به ته‌واوبوونی پشتێنی سه‌وز، ئه‌و شاره له شارێكی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌وه بۆ شارێكی سه‌ر سه‌وز و تێیدا ڕێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی دیكه‌ی كوردستان به‌رزتره.
به‌پێیی داتاكان، ڕووبه‌ری سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر ده‌گاته سه‌رووی ٢٥%، ڕێژه و ڕووبه‌ری سه‌وزاییش له شاری سلێمانی ٢٢% و ڕووبه‌ری سه‌وزاییش له شاری دهۆك ٢٢%ه.
هاوكات ڕێژه و ڕووبه‌ری سه‌وزایی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ٢٠%ه، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ئێستای شاره گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به به‌راوردی پێنج ساڵی ڕابردوو، به‌گشتی پێنج بۆ شه‌ش له سه‌د ڕێژه‌ی سه‌وزایی له ته‌واوی هه‌رێی كوردستان زیادیكردووه.
ئاماره‌كان ده‌ریده‌خەن له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری جددی كردووه له پاراستن و پاككردنه‌وه‌ی ژینگه و هه‌وای كوردستان و هاوكات ڕۆنان و دروستكردنی باخچه له شاره‌كان به‌رده‌وامه و ساڵانه‌ش له وه‌رزی چاندندا، ملیۆنان نه‌مام له ته‌واوی كوردستان ده‌نێژرێت.

