رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌خت له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى يه‌كگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2026/5/14 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی (سییەم)ی پێگەیاندن لە کۆلێژی سەربازیی دوو لە زاخۆ بەڕێوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا، كه‌ به‌ڕێزان وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ پله‌دارانى پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ى بوون، (٣٥٩) ئەفسەری گەنجی هەرێمی کوردستان کە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسن، دوای بەکۆتاهێنانی (٩) مانگ خوێندنی سەربازی، ئەکادیمی و پراکتیکی، بڕوانامەی دەرچوونیان پێبەخشرا و چوونە ناو ڕێزەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە دەرچووان و خێزانەکانیان، تیشکی خستە سەر پێگەی یاسایی و نیشتمانیی پێشمەرگە و بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاته‌كانى ناوچەکە. ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani/110222/