رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی پەروەردە: لە ڕێگەی ئی هەڵسەنگاندنەوە دەتوانن ئەنجامەکانی کۆتایی قۆناغی سەرەتایی وەرگرنەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەخێوکارانی قوتابیانی بازنەی یەکەمی قوتابخانە حکوومییەکان (پۆلەکانی 1، 2 و 3ی بنەڕەتی) ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ئێستاوە دەتوانن ئەنجامی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2025-2026ی منداڵەکانیان وەربگرنەوە.

پەیمان خواجە محەمەد، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: “بەخێوکارانی خۆشەویست دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی – هەڵسەنگاندن)ەوە بە شێوەیەکی دیجیتاڵی ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکانی کۆتایی ساڵی قوتابیانی هەرسێ پۆلەکە وەربگرنەوە.”

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە، کۆی گشتی 389,637 قوتابی لە پۆلەکانی یەکەم تا سێیەمی بنەڕەتی لە قوتابخانە حکوومییەکان خوێندوویانە، کە دابەشبوونەکەیان بەم شێوەیەیە:

پۆلی یەکەمی بنەڕەتی: 129,995 قوتابی
پۆلی دووەمی بنەڕەتی: 125,520 قوتابی
پۆلی سێیەمی بنەڕەتی: 134,122 قوتابی