رۆژنامەی ھەولێر

هەولێر…. مەراسیمی ناساندنی کۆمەڵە شیعرێک

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.5.7، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە نووسەران، ڕۆشنبیران و کتێبدۆستان، ماڵی وەفایی مەراسیمێکی بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی نوێترین کۆمەڵە شیعری شاعیر ( هێمن ڕەفیق ) ئەنجامدا.

لە میانی مەراسیمەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە شاعیر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی، دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی مەراسیمەکە و ماڵی وەفایی کرد کە هەمیشە وەک ناوەندێکی زیندووی ئەدەبی، خزمەت بە ڕەوتی ڕۆشنبیری و پەرەپێدانی کتێبخانەی کوردی دەکەن. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پارێزگای هەولێر گرنگیەكی زۆر بە کایەی فەرهەنگی دەدات و پشتگیریی لە داهێنانی گەنجان و نووسەران دەكات، بۆ ئەوەی پایتەخت هەمیشە وەک مەڵبەندی زانست و ئەدەب بمێنێتەوە.

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، کۆمەڵە شیعرەکە بە واژۆی نووسەر پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.