رۆژنامەی ھەولێر

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ئیدانەی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد

‏پەلاماردانی ماڵی سەرۆکی هەرێم لە شاری دهۆک، بەتوندی سەرکۆنە دەکەم، جگە لەوەی بەردەوامیە لە پێشێلکاری نایاسایی و هەوڵی تێوەگلانی گەلی کوردستانە لە شەڕێکی نەخوازراوی بێ مانادا، سابقەیەکی خراپی بەزاندنی سەروەری قەوارەی هەرێمە ، بۆیە دەخوازم لایەنی پەیوەندیدار رێگری بکەن لەم پەرەسەندنە.