هێرش كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری كه‌ركووك

تیرۆریستانی داعش لە میحوەری کەرکووک هێرشیان كردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی پارێزەری کورد و کوردستان، کە مخابن لەو هێرشە دڕندانەیەدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستاندا هاتووه‌، کەمێك پێش ئێستا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجی دووی لیوای 10ی وەزارەتی پێشمەرگە لە ناوچەی زورگەزراو لە سنووری میحوەری کەرکووك.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بە داخەوە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

لیوا حەمە رێگر فەرماندەی پێشمه‌رگه‌ له‌ كەركووك رایگه‌یاند، له‌و هێرشه‌ی داعشدا شه‌هید و بریندار له‌ ریزی پێشمه‌رگه‌ هه‌ن.

ھەواڵی زیاتر