وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر زیانەکانی لافاو و باوبۆرانی ئەمڕۆ بڵاو کردەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان زیانەکانی لافاوەکەی ئەمڕۆ بۆ کەرتی کارەبا بڵاو دەکاتەوە

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی توندی باوبۆران و بارانێکی بەخوڕ، هێڵێکی 132کەی ڤی لە پارێزگای سلێمانی کەوت، هەروەها چەند زیانێکی دیکەش بەر هێڵەکانی 11 و 33 کەوت و شۆرتی کارەباش لە 41 فیدەری کارەبا لە ناوچە جیاوازەکانی سلێمانی دروست بوو.

هەروەها رایگەیاند: بۆ پاراستنی گیانی تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و هاووڵاتیان و خێرا چارەسەرکردنی گرفتەکان، کارەبای گشتی بۆ چەند کاتژمێرێک لە چەند شوێنێک کوژێنرایەوە.

راشیگەیاند: بەشی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان و تیمەکانی چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا گرفتەکانیان چارەسەر کرد و کارەبا لە ماوەیەکی کەمدا ئاسایی بووەوە.

هەروەها وەزارەتی کارەبا داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی بارانبارین و هەورە تریشقە خۆیان لە تاوەرەکانی کارەبا بە دوور بگرن، چونکە مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان دروست دەکات.

ھەواڵی زیاتر