رۆژنامەی ھەولێر

پەنجەرەیەك بەرەو پەروەردە ( 11 ) پەروەردە و ژینگە

خەرمان كەمال پیربال
ژینگە تەوەری سەرەكی ژیانی ئێستامانە . بنەمای دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی تەندروست و هۆشیار پێكدەهێنێت وەزارەتی پەروەردە لەم ڕوانگەیەوا درێخی نەكردووە ڕێنمایی پاراستنی ژینگەی خستۆتە ناو پرۆگرامەكانی خوێندنەوا ، بۆ پێكهێنانی نەوەیەكی هۆشیار و كوردستانێكی ئاوەدان .
پاراستنی ژینگە بەشێكە لە پەروەردەی مرۆڤێكی بەرپرسیار كاتێك ڕۆڵەكانمان فێری ئەوا دەبن نەمام بڕوێنن و نەیشكێنن، ئاو بە فیرۆ نەدەن و پاكی شوێنی دەوروبەریان بپارێزن فێری بەرپرسیایەتی دەبن تەنها ڕەفتارێكی ژینگەیی فێر نابن . چونكە ژینگە بەشێكە لە ژیانمان ناوەندەكانی خوێندن ڕۆڵی سەرەكیان هەیە بۆ هۆشیاركردنەوا لەم بوارەدا بۆیە پەروەردەی ژینكەیی ناكرێت لە چەند وانە و چالاكیەكدا كورت بكرێتەوا ، دەبێت ببێتە بەشێك لە ڕۆژانەی قوتابی لە ماڵ و قوتابخانە و كۆمەڵگادا لێرەدا كە ئەمڕۆ قوتابیان ڕاهێنران بەیانی مرۆڤێكی بەرپرسیاریان لێ دروست دەبێت لە بەرامبەر ئەو ژینگەیەی كە ژیانی خۆی و داهاتووی پێ بەستراوەتەوا . پەروەردەی ڕاستەقینەو دروست ئەو كاتە بە دیار دەكەوێت كە قوتابیان ئەوەی لە پۆلدا فێری بوون لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بیكەنە ڕەفتار بە بەهایەكی بەرز مامەڵەی لەگەڵدا بكەن .
هەروەها پێویستە لە دامەزراوە ئەكادیمیەكاندا جەخت بكریتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ژینگەو بەرپرسیاریەكانی تاك و كۆمەڵگە لە پێشخستنی بەردەوام ببێتە كەلتورێك لە ناو دامەزراوەئەكادیمیەكاندا چونكە بەرپرسیاریەتێكی ئەخلاقی و مێژووییە لەسەر شانی هەموومانداو گواستنەوەی بۆ نەوەكانی داهاتوو. هەمووی ئەوانەش پێویستی بە كاركردنی هاوبەشو گروپ هەیە بۆ بەدەست هێنانی ژینگەیەكی پاك و سەوز بەو باوەڕەی هەر كردارێكی بچوك دەتوانێت بنچینەی گۆرانكاریەكی گەورە بێت.
ئەگەر بەردەوام نەبین لە ڕێنمایی و هۆشیاری ژینگەیی و نەیانكەین بە كەلتوور هەست بەو بەرپرسیاریەتە نەكەین خۆی لە خۆیدا گۆڕانی كەش و هەوا و گەرم بوونی زەوی هۆكاری سروشتین و كاریگەری نەرێنیان بەسەرمانەوا هەیە لێرەدا كاریگەریەكان زیانی زۆرتر و زیاتر دەبێت بۆیە پەروەردەی ژینگەیی دەستپێكی پەروەردەیەكی بەردەوامە فێربوونێكە بۆ ژیان .