گوهدار شكری ئاكرەیی
هەر تاکێک لە ئێمەی مرۆڤ کاتێک خۆی یەکلا دەکاتەوە لە بیرو بۆچوونەکانی لەهەمبەر ژیاندا کەوا ببێتە خاوەن هەڵگری بیرو باوەرێک وەک پارچەیەکی جیانەکراوە لەبوونی دا، ئەوە گومانی تیانیە ئەو توانایەت پێ دەبەخشێت بەدلنیاییەوە هەنگاو بنێیت بەبێ نیگەرانی ئاراستەی ژیانی خۆت دیاری بکەیت، ئەگەر نا وەک ئەوەی نەزان بین كە بۆچی هاتووین بۆ کوێی دەچین، خۆمان بە کەسێکی ونبو ببینینەوە تا ئەبەد لەژیاندا . چوارچێوەی تاکە شتێک کە پاڵنەرێکی بەهێز بێ وا لە مرۆڤ بکات سەرگەرمی ئامانجێکی دیاریکراو بێ و هەستەکانی بەبیروو بۆچوونەکانی ببەستێتەوە و هەوڵەکانی یەک بخات ئاراستەی شێوەی ژیانی مرۆڤە کەوا دیاری بکات، کەسەکە بەتەواوی ئامادەببێ بۆئەوەی چۆن مامەلە لەگەڵ دەورووبەری ڕۆژانەیدا بکات و، وێنەی ئەو باوەڕەی کە هەیەتی جێ بەجێی بکات لەدەرنجامی ئەو بیروباوەرەی پێی هاتووە. چوونکە هەر کاتێك هەر کەسێک هەڵگری بیرو باوەرێک بێ یاخۆت (قەناعەتی) بەشتێکی میهرەبان و قوولەوه هات، بێگومان هێزێکی گەورە بەدەست دێنێت لە پێناویدا بەرگەی سەخترین ئازار و ئەشکەنجە بگرێت،. هه تا بگرە لە خودی مردنیش نەترسێت. لەهەمانکاتدا هەڵگرو خاوەن بیرو باوەره و، هیچ جارێكیش پەنا بۆ کاری هیچیتر نەبات كه وا زۆربەی جار مرۆڤە خاوەن بێ باوەرە کان پەنای بۆ دەبەن و، وادەزانن ئەمە شێوەیەکە کەوا مرۆڤ پێی سەردەکەوێ بۆ بەردەوام بوون و مانەوە بەژیان، چوونکە لای ئەم تاکانە گرنگ نیە ژیانی بەهەرجۆرێک بێ قبولێتی، خۆشی و ترس لەلایەنەوە رێژەیین. بەپێچەوانەی مرۆڤە خاوەن باوەرەکان بەبەردەوام لەسەرووی ترسەوەن، هەرئەمەش هۆکارە كه ترس و بێ تاوانیمان کەم بکات کاتێك خاوەنی هەڵگری باوەرێک بین. ئەوەی جێی باسە و گرنگە لەیادمان نەچێ دەبێ ئاماژەی بێ بکرێت (باوەڕ) مەرجدار نییە دەکرێ لەپێناو هەر ئاینێک بێ، یاخۆت لەپێناو مرۆڤایەتی دابێ، تەنیا ئەوەی گرنگە پێویستە لەسەر بنەمای زانستی و باوەرپێکراو و دادپەروەرانە بەدی هاتبێ، دوور لە خورافیات و نازانستی بن. ئەگەر نا گەورەترین ستەم و تاوانی مرۆڤایەتی و پێشیلی مافی مرۆڤ بەرپا دەبێت لەو ژینگەدا. رەنگە زۆر جار بەدیمان کردبێ یاخۆت گوێبیستی بووینە. لەکۆتاییدا رەنگە ئەمانە هەموو ئەوەمان بۆ بسەلمێنن کەوا (باوەڕ) چەکێکی بەهێزە لەهەمبەر کەمکردنەوەی ئاستی ترس و بێ تاوانیمان، لەهەمانکاتدا بەبەردەوام هێمنی مان پێبدات هەست بەخۆشی و شکۆ بکەین، نرخ بەخۆمان بدەین و لەهەمان کاتدا نرخ بۆ بەهەرە ی مرۆڤەکانی دەورووبەرمان دابنێن و مانای مرۆڤایەتی خۆمانی تیایدا بدۆزینەوە.

