حەمەسەعید حەسەن
ڕۆمان و فەلسەفە
ده‌قی ئه‌ده‌بی هه‌یه هه‌م نه‌مریی بۆ داهێنه‌ره‌که‌ی دابین ده‌کات و هه‌م له‌ناویشی ده‌بات. (ته‌نیا به نانی ڕووت) هه‌ر (محه‌ممه‌د شوکری)ی نه‌مر نه‌کرد، له ناویشی برد، ئاخر دوای ئه‌و ڕۆمانه، هه‌ر چییه‌کی دیکەی نووسی، ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوو. ته‌واو وه‌ک چۆن (دۆن کیخۆته،) (سێرڤانتس)ی هه‌م کوشت و هه‌م نه‌مریشی کرد. (مه‌دام بۆڤاری)یش هه‌مان کاره‌ساتی به‌سه‌ر (فلوبیر)دا هێنا. شاعیرێکی سوودانی هه‌بوو، ناوی (ئه‌لهادی ئاده‌م) بوو، ئه‌وی شیعری (أغدا ألقاک)ی نووسیوه و ئوم که‌لسووم به گۆرانی گوتوویه‌تی، وه‌ک چۆن ناوبانگی ئه‌و شاعیره به‌و گۆرانییه‌وه به‌نده، هه‌ر ئه‌و گۆرانییه‌یش بوو کوشتی، ئاخر ئه‌ویش هه‌ر چی کرد، نه‌یتوانی بازنه‌ی ئه‌و ناوبانگه بشکێنیت و شکۆمه‌ندییه‌کی دیکه، دوای ئه‌وه بۆ خۆی تۆمار بکات، تا وای لێ هات، زۆر به‌وه نیگه‌ران ده‌بوو که پێیان ده‌گوت، فڵان شیعر هی تۆیه. پێ ده‌چێت وه‌ک چۆن هێشتا پاوڵۆ کۆیلۆ له (کیمیاگه‌ر)ی تێنه‌په‌ڕاندووه، هه‌رچه‌نده دوای ئه‌وه چه‌ندان ڕۆمانی دیکه‌ی نووسیوه، (یوستاین گارده‌ر)یش ئه‌و گرفته‌ی هه‌بێت و هه‌ر چی بکات، هه‌ر گیرۆده‌ی ده‌ستی ناوبانگی (دنیای سۆفیا) بێت.
(خوداوه‌ند مامۆستای هونه‌ری خۆحه‌شاردانه، ئه‌وه نییه ئه‌و هه‌موو شته ده‌کات و هیچ شوێنه‌وارێک له‌دوای خۆیه‌وه جێ ناهێڵێت.) ڕۆماننووسیش پێویسته وه‌ها بکات، هیچ ده‌ستتێوه‌ردانێکی به کاره هونه‌رییه‌که‌یه‌وه دیار نه‌بێت. خۆشه‌ویستی سه‌فه‌رێکه، ده‌زانین که‌ی ده‌ست پێ ده‌کات، به‌ڵام نازانین به‌ره‌و کوێمان ده‌بات و که‌ی دوایی دێت. ده‌بێت ڕۆماننووسینیش وه‌ک سه‌فه‌ری ئه‌ڤین وابێت، نووسه‌ره‌که‌ی سه‌ره‌تا نه‌زانێت، چیرۆکه‌که‌ی چۆن و که‌ی ته‌واو ده‌بێت. ڕۆماننووس چی توانا شک ده‌بات، ده‌یخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی دنیایه‌کی نوێ بخوڵقێنێت، ئه‌وه ئه‌رکی ڕه‌خنه‌گره، ئه‌و دنیایه بدۆزێته‌وه. هه‌ندێک ڕه‌خنه‌گر، (ئه‌وه‌نده وشک هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌قدا ده‌که‌ن، کڵپه‌ی داهێنان ده‌کوژێننه‌وه و باڵی مه‌لی خه‌یاڵ ده‌قرتێنن.) هه‌مه‌نگوای ده‌ڵێت: ئه‌و ڕۆماننووسه‌ی به‌و پاساوه‌ی که خوێنه‌ر نایانزانێت، هه‌موو ورده‌کارییه‌کان شی ده‌کاته‌وه، به‌و کاره‌ی ڕۆمانه‌که ده‌شێوێنێت. (ده‌یڤید مه‌علووف)یش ده‌ڵێت: دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆمان، درێژدادڕییه. وا باوه ده‌ڵێن، چیرۆک هونه‌ری گێرانه‌وه‌یه، وه‌لێ من پێم وایه، چیرۆک هونه‌ری به چڕی گێڕانه‌وه‌یه. ڕۆمانه‌کانی گارده‌ر هه‌رچه‌نده درێژن، وه‌لێ چونکه ڕیتمیان خاو نییه، خوێنه‌ر لێیان بێزار نابێت.
ڕۆمانه‌کانی یوستاین گارده‌ر هه‌رچه‌نده به باڵی فه‌نتازیا ده‌فڕن وه‌لێ هێنده‌یش زانستیان تێدایه، بۆ ئه‌وه ده‌ست ده‌ده‌ن وه‌ک کتێبی خوێندن له قوتابخانه‌کاندا که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیرێت. دنیای سۆفیا که ١٩٩١ بڵاو کرایه‌وه، بۆ ده‌یان زمان بەرچڤه کرا و بیست میلیۆنێکی لێ فرۆشرا، وای کرد نووسه‌ره‌که‌ی هه‌ر به‌و تاقه ڕۆمانه، ببێته نووسه‌رێکی جیهانی که ئه‌مه بۆ خودی گارده‌ریش شتێکی چاوه‌ڕوانکراو نه‌بوو. ئه‌و که له نه‌رویژ مامۆستای ئایین و فه‌لسه‌فه بوو، دوای به دنیادا بڵاوبوونه‌ی (دنیای سۆفیا،) ئیدی پێویستی به‌وه نه‌ما، درێژه به پیشه‌که‌ی بدات، ئاخر ئه‌و ڕۆمانه کارێکی کرد بتوانێت به نووسین بژی.
لایه‌نی گرنگ و گه‌شی دنیای سۆفیا ئه‌وه‌یه له فۆرمی ڕۆمانێکی ته‌واو هونه‌ریدا، مێژووی فه‌لسه‌فه، هه‌ر له سه‌رده‌می گریکه‌وه تا سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه. ئه‌و کتێبه هه‌رچه‌نده بۆ گه‌نج نووسراوه، که‌چی له‌نێو گه‌وره‌ساڵانیشدا خوێنه‌رێکی زۆری هه‌یه. ئه‌وانه‌ی شتێکی وا ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه نازانن، یان دروستتر ئه‌وانه‌ی هیچ له مانای (بوون) نازانن، هه‌قه هیچ نه‌که‌ن، بچن دنیای سۆفیا بخوێننه‌وه، ئه‌وانه‌شی له بواری سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ندنی (بوونه‌وه‌ر)دا زانیاری شک نابه‌ن، هه‌قه ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی (مایا) بکه‌ن. مایا هه‌م چیرۆکێکه و هه‌م کۆمه‌ڵێک چیرۆکی به‌نێو یه‌کدیدا چووه که پێکه‌وه ڕۆمانه‌که ته‌واو ده‌که‌ن.
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک کۆیله‌ی بیر و باوه‌ڕی ئایینی یان نه‌ته‌وه‌یی بێت، وه‌ک دوژمن سه‌یری ئه‌وی دیکه ده‌کات و له‌بری ئه‌وه‌ی ڕێز له بۆچوونی جیاواز بگرێت، بڕوای وایه، ئه‌وی له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌بێت، دوژمنیه‌تی. ئه‌و ده‌مارگیری و تۆندڕۆیییه، لای هه‌ر که‌س یان لایه‌نێک هه‌بێت، زاده‌ی دڵسۆزی بۆ ئه‌م ئایین یان ئه‌و نه‌ته‌وه نییه، زاده‌ی جه‌هله. له گارده‌ره‌وه فێر ده‌بین به گژ توندڕۆیی و ده‌مارگیریدا بچینه‌وه. ئه‌و که مامۆستای ئایینه فێرمان ده‌کات عه‌لمانییانه بیر بکه‌ینه‌وه. (عه‌لمانیبوون، له‌سه‌ر سێ کۆڵه‌که به‌نده، ده‌وڵه‌ت سه‌ر به هیچ ئایینێکی دیاریکراو نه‌بێت، خوێندنگه به‌رانبه‌ر ئایین بێلایه‌ن بێت و ڕێز له ئازادیی ویژدان و بیروڕا بگیرێت.) دیموکراتی و عه‌لمانیبوون دووانه‌که‌ین، هیچیان بێ ئه‌وی دیکه‌یان هه‌ڵناکات، ئه‌گه‌ر دیموکراتی له ئارادا نه‌بێت، قسه‌کردن له هه‌بوونی عه‌لمانیبوون، ئه‌فسانه‌یه و بێ هه‌بوونی عه‌لمانیبوونیش، دیموکراتی تارمایییه.

