رۆژنامەی ھەولێر

سەرکردە و کەسایەتی ئاشتی

شێرکۆ حەبیب
یەکێک لە سیفەتەکانی سەرکردە ئەوەیە کە خزمەتی گەلەکەی دەکات و ماف و ئازادی و پێداویستی و ئەولەویەتەکانیان لە پێش بەرژەوەندی کەسایەتی خۆیەوە دادەنێت. هەروەها بە لێبوردە، نیشتمانپەروەری دڵسۆزی ناسراوە کە بەرزکردنەوەی وڵاتەکەی دەکاتە ئامانجی یەکەمی خۆی بەبێ کاریگەری و خۆبەزلزانین و کۆمەڵگاکەی لە پێشەوە دادەنێت، دور لە خۆپەرستی.

سەرکردە بەرپرسیارێتییەکی گەورە لە ئەستۆ هەڵدەگرێت، ئەمەش پێویستی بەوەیە ئەوەندە هۆشیار و بەرپرسیار بێت کە بتوانێت ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵبگرێت و کارەکان بە ئاراستەیەکی دروستدا ئاراستە بکات و وڵاتەکەی پەرەپێبدات و گەشەپێدانی بەردەوام بۆ گەلەکەی بەدەستبهێنێت و بەرزیبکاتەوە بۆ بەرزترین پێگەیەک کە لەگەڵ مێژوو و شارستانیەتییەکەیدا بگونجێت لەنێو گەلاندا.
نازناوی سەرکردە تەنها بە هیچ کەسێک نادرێت مەگەر خاوەنی سیفەتەکانی سەرکردایەتی و حوکمڕانی باش نەبێت. ئاسان نییە لە تێپەڕاندنی وشەکاندا لەسەر کەسایەتی سەرکردەیەک بنووسین، بەڵکو بەو شتەی کە ئێمە تێیاندا هەستی پێدەکەین بۆ ئەم سیفەتانە.
لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ئایینی لەدایک بووە و گەورە بووە. لە ژێر کاریگەری رێبازی پیرۆزی بارزان و ئەو سەرکردانەی ژیانیان بۆ مرۆڤایەتی و دادپەروەری ئیلاهی تەرخان کردووە. ئەو لە ژێر کاریگەری ڕێبازی بارزاندا بوو، ئەم ڕێبازە کە دان بە مافەکانی مرۆڤدا دادەنێت بۆ ژیانێکی شایستە، بۆ یەکسانی و ژیانێکی شکۆمەندانە. باوەڕی بە پێگە و ڕۆڵی ئافرەت هەیە، هەروەها ژینگە و تەنانەت مافی ئاژەڵان و …هتد. ئەم ڕێبازە پێش بوونی خودی نەتەوە یەکگرتووەکان یان ئەو ڕێکخراوانە بوونی هەیە کە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن.
لە ژێر کاریگەری خەباتی شەهید شێخ عەبدولسەلام بارزانی و نەمر شێخ ئەحمەد بارزانی بوو، هەروەها رۆڵی باوکی کاریگەری هەبووە لەسەری، باوکی ڕۆحی گەلی کورد، ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی و جگە کەسایەتی کاریزماتیکی خودی خۆی.
هەرچەندە دژی شەڕ و پەنا بردنە بۆ چەک، بەڵام لە سەرەتای تەمەنی گەنجیدا لە ٢٠ی ئایاری ١٩٦٢، چەکی شکۆمەندی هەڵگرت بەرامبەر بەو نادادپەروەرییەی کە گەلەکەی و وڵاتەکەی دووچاری بوون، بەتایبەتی دەڤەری بارزان کە زیاتر لە ١٦ جار لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە تووشی سووتاندن و بۆردومان بوو.
خەباتی بۆ دیموکراسی و ئاشتی و برایەتی کرد و بەردەوامە، نەک تەنها بۆ کوردستان، بەڵکو لە سەرتاسەری عێراقدا، بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەیەکی ئەم وڵاتە بتوانێت مافەکانی خۆیان بەدەستبهێنن.
ئەوە سەرکردەی کورد مەسعود بارزانییە، مێژووش شایەدی پەرۆشی ڕێبەر بارزانییە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە ڕێگەی ئاشتیانە و لێکتێگەیشتن بەبێ ئەوەی پەنا بۆ چەک ببات، و پابەندبوونی بە دەستوور و یاساکانەوە. هەمیشە جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە هەموو نەتەوە و گەلان دەکاتەوە بەبێ ڕەچاوکردنی ژمارەی ئەو گەلانە، بەڵکو هەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەلان بە ژمارەیان پێوانە ناکرێن، بەڵکو بە بوونیان دەپێورێت.
ڕێبەر و سەرکردە بارزانی پەنای بۆ بەکارهێنانی توندوتیژی نەبردووە تەنانەت لەگەڵ دوژمنانیش. هەمیشە کەسێکی لێبوردە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە یاسا بە تەنیا لە بەرامبەر توندوتیژی و ڕق و کینە لە عێراقی نوێدا ئامادە بێت. پاڵپشتی وەستاندنی تۆڵەسەندنەوە دەکات بە مەرجێک بەتەنها یاسا چارەسەر بێت و دادپەروەری لەخۆبگرێت، هەروەها جەخت لەسەر هاوسەنگی و هاوبەشی و کۆدەنگی دەکاتەوە بۆ بەڕێوەبردنی عێراق بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی مەدەنی و دیموکراسی و فیدراڵی.
سەرۆک بارزانی هەرگیز پەنای بۆ توندوتیژی نەبردوە، هەمووان هەمیشە بە لێبوردە و بەخشندە دەینینن. ساڵی 1991 کاتێک ڕژێمی پێشوو تاوانەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستانی ئەنجامدا و هەشت هەزار هاوڵاتی لە بارزان ئەنفال کران لەساڵی ١٩٨٣، لەنێویاندا 90 کەس لە کەسوکاری بوون، بارزانی هەوڵیدا ئارامی و سەقامگیری بەرقەراربکات، لەگەڵ حکومەتی عێراقیش دانوستانی کرد بۆ ئەوەی هەموو وڵات لە ترسناکییەکانی ململانێی ناوخۆیی بپارێزێت.
ئاشتی و کارکردن بۆ میللەت و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی سەقامگیر و هاوسەنگ لە قەناعەتی کەسایەتی ئەو و کاریگەریی ڕێبازی بارزانەوە سەرچاوە دەگرێت کە جەخت لەسەر خۆشەویستی و ئاشتی و ڕێزگرتن لە مرۆڤ و مافەکانی و خەمخۆری ژینگە و پەنانەبردن بۆ شەڕکردن جگە لە بەرگریکردن لە خۆ.
ئەمڕۆ مێژوو شایەدی ئەوە دەدات کە سەرۆک بارزانی سەرکردەیەکی نیشتمانی ڕاستەقینە و دیارترین ڕۆڵی لە پێکەوەژیان و سەقامگیری ناوچەکەدا بینیوە و دەبینێ. هەم لەلایەن دۆست و هەم دوژمنەوە ستایشی دەکرێت. هەرگیز پشتگیری لە نادادپەروەری و شەڕانگێزی بەرامبەر کەسانی دیکە نەکردووە، بەڵکو هەمیشە ئامۆژگاری هەمووان دەکات کە لە کاتی توانایدا ئاشتی و خۆشەویستی و لێبوردن لە باوەش بگرن. جەخت لە کارکردن بۆ یەکڕیزی و نیشتمانپەروەری و سازش نەکردن لە کەرامەتی مرۆڤ دەکات، هەمیشە جەخت لەسەر کارکردن بۆ ئامانجە بەرزەکان دەکاتەوە کە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات.
ئەمڕۆ ڕۆڵی ئەو لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و پێکەوەژیان لە کوردستان لە نێوان هەموو پێکهاتەکانیدا دەبینین و هەولێری پایتەختیش باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی دەیڵێین. ئەو لەلایەن جیهانەوە، لەلایەن سەرۆک و کەسایەتییە دیارەکان کە پێگەیان لە وڵاتانی جیهاندا هەیە، بەرز دەنرخێنرێت و سەردانی بەرپرسانی نێودەوڵەتی بۆ لای و پێشوازیکردنی لەلایەن کەسایەتییە باڵاکانی نێودەوڵەتییەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئێمە دەیڵێین.
کردەوەی گەورە لەو کەسانەوە دێت کە ئیرادەی گەورەیان هەیە، و کردەوە بەرزەکان لەو کەسانەوە سەرچاوە دەگرن کە کارەکتەری بەرزیان هەیە.