هێلین نامە

نەسرین حەسەن

-هاوكات لە گەڵ بەرزبوونەوەی نارەزایەتییەكان لە ئێران، رۆژی پێنج شەمەی رابردوو یەكێتی ئەوروپا چەند بڕیارێكی دژ بە دەسەڵاتدارانی ئێران پەسند كرد. لەوانە، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیان لە دەستدانی “ژینا ئەمینی” و گەمارۆ خستنە سەر ئەو دامەزراوانەی كە دەستیان لە توندوتیژی بەرامبەر خۆپێشاندەران هەیە. هەروەها داوای هەماهەنگی زیاتركرا بۆ پاڵپشتی لە مافی ئافرەت لەو وڵاتە، خۆپیشاندانەكانی وڵاتی ئێران بەردەوامە و ئافرەتان رۆڵی بەرچاویان لەو نارەزایەتییانە هەیە و بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی ” داوای مافەكانیان دەكەن.

  • لە رۆژمێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ١١ ئۆكتۆبەری ساڵی ٢٠١٢ بە رۆژی جیهانی كچ ناسراوە و داوا لە ئەندامانی ئەو رێكخراوە دەكات كە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ هوشیاركردنەوەی كچانی ژێر تەمەنی ١۸ ساڵ، بە ئامانجی دەستەبەركردنی مافە یاسایی، تەندروستی و پەروەردەیی و رێگریكردن لە توندوتیژی و هاوسەرگیری زۆرەمڵی كە بە هۆی جیاوازی رەگەزییەوە لە ئاستی جیهان رووبەروویان دەبێتەوه.
  • نووسەر “ئانی ئارنۆ” ئافرەتێكی فەرەنسییە و خەڵاتی نۆبلی ئەدەبیاتی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بردەوە “ئانا” تەمەنی ۸٢ ساڵە و زۆربەی بەرهەمەكانی ژیاننامەی خۆی و خێزانەكەیەتی كە زۆر به وردی نووسیویەتی،. ناوەندی بەخشینی خەڵاتی نۆبل رایگەیاند كە لە ماوەی ئەم ۹ ساڵەی دواییدا، ئەمە پێنجەمین جارە كە ئافرەتێك خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەردەگرێت و لە مێژووی ١٢١ساڵەی نۆبلی ئەدەبیدا، تەنیا ١۷ ئافرەت ئەو خەڵاتەیان وەرگرتووە.
  • بە پێی راپۆرتێك كە لە لایەن دامەزراوەی” بروكینگی” ئەمەریكی بڵاو كراوەتەوە، له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پرسی ئافرەت لە ئاستی چاوەروانی ئافرەتدا نییە و لە هێزی كاردا پێویستە بەشداری كارایان زیاتربێت، هەر لەو راپۆرتەدا ئاماژەی بە وڵاتی” سعودیە” كردووە كە بۆ یەكەم جارە بە نیازە ئافرەتێك بۆ بۆشایی ئاسمان بنێرێت، شازادەی” سعودیە” پێێ وایە پێویستە رۆڵی ئافرەت لە هێزی كاردا زیاتر بەرجەستە بكرێت، هەر بە پێی راپۆرتەكە رێژەی هێزی كاری ئافرەت لەو وڵاتە تا كۆتایی ساڵی ٢٠١۸ نزێكەی %٢٠ بووە، و لە كۆتایی ٢٠٢٠ گەشەی كردووە و بۆ %۳۳ بەرز بۆتەوه.
  • پسپۆرانی بواری تەندروستی لە ئەمەریكا لە ئەنجامی تاقیكردنەوەك بۆیان دەركەوتووە كە ئەو ئافرەتانەی زیاتر بە گرفتی هەوكردنی “میزەرۆ” دەناڵێنن، ئەگەر ئاوی زیاتر بخۆنەوە، ئەو گرفتەیان كەمتر دەبێتەوە. هەوكردنی “میزەرۆ” یەكێكە لەو گرفتە تەندروستییانەی كە ئافرەت زیاتر رووبەرووی دەبێتەوه.
ھەواڵی زیاتر