رۆژنامەی ھەولێر

سبەی لە هەولێر خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بۆ پشتیوانی لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە سبەی پێنجشەممە، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و پاراستنی خاکی نیشتمان، گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری لە ناوەندی شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کەئەم چالاکییە دوای ئەوە دێت نوێنەرانی سەرجەم چین وتوێژەکان داواکارییەکی فەرمییان پێشکەش کردبوو بۆوەرگرتنی مۆڵەت؛ لەسەر ئەم بنەمایەش، سبەی لە کاتژمێر10:30ـی پێشنیوەڕۆ لە نزیک قەڵات لە باغی شارگردبوونەوە و خۆپیشاندانەکە دەست پێدەکات کە تەواویپێکهاتە و توێژە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت.

ئومێد خۆشناو دووپاتی کردەوە کە وەک لێژنەی ئەمنییپارێزگا، جیا لە پێدانی مۆڵەتی فەرمی، سەرجەم ئامادەکارییەپێویستەکان گیراونەتەبەر بۆ ڕێکخستن و پاراستنی ئاسایشیخۆپیشاندەران.

لە کۆتاییدا، پارێزگاری هەولێر داوای لە جەماوەر، سەرجەمچین و توێژەکان، هێزە سیاسییەکان، پێکهاتە ئایینی ونەتەوەییەکان، هەروەها ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیکرد کە بەشدارییەکی کارا و بەرفراوانیان لەخۆپیشاندانەکەدا هەبێت لە پێناو یەکڕیزی و داکۆکیکردن لەمافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.