سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری لاوانی بەحرەین کۆبووەوە، هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی دۆستایەتیی دوولایەنە کردووە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم،مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە ڕەوان بنت نەجیب تەوفیقی، وەزیری لاوانیشانشینی بەحرەین و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا کە شێخە دینا بن ڕاشد ئال خەلیفە، ڕاوێژکاریوەزارەت بۆ کاروباری پلاندانان و پێشخستن ئامادەی بوو،جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندی ودۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەینلە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی پێشخستن و پەرەپێدانیتواناکانی لاوان کرایەوە. هەروەها ئاماژە بە گرنگییئەنجامدانی لووتکەی جیهانیی لاوان و کۆکردنەوەیگەنجانی داهێنەر و بەهرەمەندی جیهان لە هەولێر کرا.
