لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پابەندیی نەگۆڕمان بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان، چەسپاندنی ئازادی و یەکسانی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک دژی کچان و ژنان دووپات دەکەینەوە.
بە ڕێزەوە قوربانییانی توندوتیژی بهبير دههێنينهوه و جەختدەکەینەوە کە دڵنەواییی خێزانەکانیان تەنیا بە سەروەریییاسا، دادوەری و ڕێگریکردنی یەکجارەکی لەدووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە دەبێت.
پێشکەوتن، ئاشتی و داهاتووی هەرێمی کوردستان، بەندەبە تواناسازی و بەشداریکردنی کارای ئافرەتان لە هەمووکایەکانی ژیان و ناوەندەکانی بڕیارداندا. لەم پێناوەشدا لەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان، کۆمەڵگەیمەدەنی، مامۆستایانی ئایینی، ناوەندەکانی خوێندن، میدیاو گەنجان بەردەوام دەبین بۆ بڵاوکردنەوەی کولتووریلێبوردەیی، ئاشتیخوازی و ناتوندوتیژی.
سڵاو و پێزانین بۆ هەموو ئەو ئافرەت و چالاکوان وداکۆکیکارانەی لەپێناو یەکسانیدا تێدەکۆشن. با هەموومانپێکەوە کار بکەین بۆ کوردستانێکی ئارامتر و دادپەروەرتر کەدوور بێت لە هەموو جۆرە توندوتیژی و ترس و جیاکارییەک.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
