رۆژنامەی ھەولێر

پسوولەی خۆراکی هەولێر: کێشەی تەکنیکیی ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک چارەسەرکرا و دەتوانن مامەڵەکانتان پێشکەشبکەن

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرنامەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی کارا کرایەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی 2 ڕۆژ بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی تەکنیکی لە سیستەمەکەدا، کۆدی دڵنیابوونەوە بۆ مۆبایلی هاووڵاتییان نەدەهات.

لە ئاگادارییەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە ئێستادا هیچ کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستەمەکەدا نەماوە و هاووڵاتییان دەتوانن بە ئاسایی سەردانی بەرنامەکە بکەن و مامەڵەکانیان پێشکەش بکەن.