له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدان و خزمه‌تكردنی زیادتری كه‌رتی ته‌ندروستیی گشتی، له پێناو سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانی تەندروستی دەروونی لە شاری هەولێر بنیاد دەنرێت، کە گەورەترین و پێشکەوتووترین نەخۆشخانە دەبێت لەسەر ئاستی عێراق و بڕیارە لە حوزەیرانی ساڵی دادێ بە کوالێتی بەرز و تەواوی پێداویستییەکانییەوە بخرێتە خزمەت هاووڵاتیان.
تا ئێستا بنکەی تەندروستی دەروونی هەولێر، لە شوێنێکی نەگونجاوی بچوکی بێ بەشی ئافرەتان لە سوچێکی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکارییە، کە لە ڕووی شوێن و ڕووبەرەوە زۆر نەگونجاوە، هەربۆیە بنیادنانی نەخۆشخانەیەکی گەورەی سەردەمیانە پێویستییەکەی هەنوکەیی و لە پێشینەیە بۆ شاری هەولێر.
لەو چوارچێدوەیەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەی بنیاتنانی نەخۆشخانەی نیشتمانی تەندروستی دەروونی لە شاری هەولێر دا، دوای بڕیارەکە دەست بە ڕۆنانی نەخۆشخانەکە کراوە و ڕشتانە کار لە تەواوکردنی دەکرێت.
پڕۆژەی خزمەتگوزاریی نە خۆشخانەی نیشتمانی تەندروستی دەروونی هەولێر، لەسەر ڕووبەری سی هەزار و پێنج سەد مەتر دووجا، بە پێی ستانداردی نێودەوڵەتی دروست دەکرێت، کە تێیدا ڕەچاوی تایبەتمەندی و پێداویستییەکانی نەخۆشانی دەروونی کراوە و دوو سەد تەخت لەخۆ دەگرێت.
بە پێی نەخشەی نەخۆشخانەکە، لەو ڕووبەرەی بۆی دیاریکراوە، ٣٠%ی دەکرێتە سەوزایی و پڕۆژەکە بە گشتی لە شەش باڵەخانەی دوو نهۆمی پێکدێت، کە بە شەکانی چارەسەر و مەنەوە و نۆرینگەی ڕاوێژکاری و هۆڵی خوێندنی قوتابیاانی پزیشکی و هۆڵی کۆبوونەوە، بەشی کارگێڕی و خزمەتگوزاریی و بەڕێوەبردن و چێشتخانە و شوشتنگە و کۆگا لەخۆ دەگرێت.
پڕۆژەی بنیاتنانی نەخۆشخانەی نیشتمانی تەندروستی دەروونی، ٧٥%ی کارەکانی تەواو بووە و بڕیارە لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٧ تەواوی کارەکانی کۆتایی بێت و بخرێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە.
بەدیهاتنی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە مەزنە، کە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بێوێنەیە، هەنگاوێکی گرنگ و مێژووییە لە بەرەو پێشبردنی کەرتی تەندروستی و دابینکردنی چاودێرییەکی پزیشکی پێشکەوتوو.
پاشخان؛
هاوشێوه‌ی كه‌رته‌كانی دیكه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان و به پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له هه‌رێمی كوردستان زیادتر له ٨٣ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی و ٦٢ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و ٣١٦ بنكه‌ی سه‌ره‌كی ته‌ندروستی و ٤٦٧ بنكه‌ی لاوه‌كی و ٨٦ سه‌نته‌ری پسپۆڕی، له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌نه، كه ٢٧ نه‌خۆشخانه له هه‌ولێری پایته‌خت و ٢٥ نه‌خۆشخانه له پارێزگای سلێمانی و ١٥ نه‌خۆشخانه‌ش له پارێزگای دهۆك هه‌یه، پێنج نه‌خۆشخانه‌ی حكوومیش له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و حه‌وت نه‌خۆشخانه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین هه‌یه، حه‌وت نه خۆشخانه‌ش له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و له گه‌رمیانیش چوار نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی هه‌نه، كه به هه‌موویانه‌وه ٢٨١ هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و هه‌شت هه‌زار و دوو سه‌د و په‌نجا قه‌ره‌وێڵه‌یان هه‌یه و ٢٤ كات له‌خزمه‌تی هاووڵاتیانی كوردستاندا كراوه‌ن، كه تا دێت ئه‌و ژماره‌یه به‌رزتر ده‌بنه‌وه و زیادتر ده‌بن.
