مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕیم ئەلعەبەللی ڕادۆڤان، وەزیری فیدراڵیی هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەم، مەسرور بارزانیسەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕیمئەلعەبەللی ڕادۆڤان، وەزیری فیدراڵیی هاریکاریی ئابووری وگەشەپێدانی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەيهکەدا کە هەردوو پەرلەمانتاری ئەڵمانیقاسم تاهیر ساڵح و سەردار یوکسەل ئامادەی بوون،هەردوولا جەختیان لە پێویستیی برەودان بە پەیوەندییدوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
سهرۆكی حکوومەت، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامییئەڵمانیای لە هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە شەڕیڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا.
شاندەکە پشتیوانیی وڵاتەکەیان بۆ پاراستنی ئاشتی وسەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیپرۆسەی کاراکردنەوە و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیپەرلەمانی کوردستان کە دەستی بە کارەکانی کردووەتەوەوەکوو هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێیحکومەتی هەرێمی کوردستان.
پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان وحکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور وئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، بەشێکی دیکەیگفتوگۆکان بوو.

