رۆژنامەی ھەولێر

لارا دزەیی ئەستێرەیەکی جیاواز لە دنیای هونەر

لوقمان بەرزنجی

 

بەشی یەکەم

ڕۆژی ٢٥/١٠/٢٠٢٦ لارا دزەیی لە یەکێک لە هۆڵەکانی هەولێر. نمایشێکی تایبەتی سەبارەت بە ژیان و خەون و واقیعی تایبەت بە خۆی کرد. خەڵکێکی زۆریش ئامادەی ئەو نمایشە بوون، من ئەو نمایشیم لە سوشیال میدیا بینی. هەستم کرد لە مێژووی کورد ئەوە یەکەم جارە ئەو جۆرە نمایشە دەبینم و دەتوانم بڵێم داهێنانێکی زۆر تازەیە لەناو کوردو هەتا عەرەبیش. هەر لەو ڕوانگەیە بڕیارم دا تێبینیەکانی خۆم لەسەر ئەو نمایشە تۆمار بکەم. با سەرەتا لە ڕەوانبێژیی زمانەوە تا زیندووکردنەوەی خەونەکان بۆ واقیع دەست پێ بکەم. لە گرتە ڤیدیوکە کاتێک مرۆڤ گوێ لە لارا دزەیی ڕادەگرێت و سەیری شێوازی گێڕانەوە و گەیاندنی پەیامەکەی دەکات، هەست بە جۆرێک لە شۆکێشی ئەدەبی و مەعنەوی دەکات. خیتابی ئەو تەنها گوتارێکی ئاسایی یان بەسەرهاتگێڕانەوەی پەتی نەبوو، بەڵکو تابلۆیەکی زیندووە کە لە زەوینەی کولتوور و ڕەسەنبوونی کوردییەوە هەڵقوڵابوو. لێرەدا تیشک دەخەمە سەر خیتاب و گوتارەکەی لە چەند لایەنێکی بنەڕەتییەوە هەڵدەسەنگێنم.
١. چۆنیەتیی گێڕانەوەی خەون و بوونی بە واقیع
لە گێڕانەوە ڕەوانبیژی کەی لارادا. خەون تەنها خەیاڵێکی تێپەڕ نییە، بەڵکو پرۆژەیەکی فکریی زیندووە. ئەو بە جۆرێک باسی خەون و ئامانجەکانی دەکرد. کە بینەر هەست بکات خەونەکە پێش ئەوەی ببێتە واقیع، لە ناو ڕۆح و هزری ئەودا ژیاوە. شێوازی گێڕانەوەکەی پردی متمانە لە نێوان ئەمڕۆی زەحمەت و داهاتووی مەزن دروست دەکات، وا لە مرۆڤ دەکات باوەڕی بەوە هەبێت کە خەونەکان دەتوانن پێستی واقیع بپۆشن و بێنە دی.
٢. قووڵایی زانیاری لەسەر کولتووری کوردی
ئەو زانیاری و وردەکارییە کولتوورییانەی کە لە گوتارەکەیدا دەردەکەوتن، نیشانەی تێگەیشتنێکی قووڵ و ژینگەیەکی ڕەسەنە. کولتوور لای لارا دزەیی تەنها یادەوەرییەکی کۆن نییە، بەڵکو زمانێکی زیندووە بۆ ناسنامە و بوون. ئەو ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی و کەلەپووری نەتەوەکەی بە زمانێکی هاوچەرخ گرێ دەداتەوە، بە شێوازێک کە نەوەی نوێ بە شانازییەوە خۆی لەو کولتوورەدا دەبینێتەوە.
٣. ڕەوانبێژی زمانی کوردی و جوانیی دەربڕین
زمانی کوردیی لارا خاوەنی مۆسیقایەکی ناوەکیی تایبەتە. وشەکان بەبێ هیچ گرژی و ماسبییەک، لە زاریدا دەرنەدەچون و ڕستەکان وەک مۆمێکی داگیرساو ڕووناکییان هەبوو. بەکارهێنانی دەستەواژەی ڕەسەن، ڕیتمی گونجاو، و دەوڵەمەندیی فەرهەنگی کوردی لە زمانیدا، دەلالەت لەوە دەکات کە ئەو نەک تەنها قسە دەکات، بەڵکو زمان. بەکار دەهێنێت وەک ئامرازێک بۆ دروستکردنی جوانی و مانای گەورە.
٤. جۆری موخاتەبکردن و ئیحساسی نێوان وشەکان
ئەوەی خیتابەکەی لارا جیا دەکردەوە، ئەو پەیوەندییە سۆزدارییە ڕاستەقینەیەیە کە لەگەڵ ئامادەبوانی ناو هۆڵەکەو و بینەردا دروستی کردبوو. وەک ئەوە وایە لەگەڵ تاک بە تاکی گوێگرەکانیدا بە راشکاوییەکی متمانەپێکراو و دڵسۆزانە بدوێت. سەبارەت بە ئیحساس‌پێکردن مرۆڤ وا هەست دەکات هەر وشەیەک کە دەریدەکات، پێش ئەوەی لەسەر لێوەکانی بێت، بە (دەمارەکانی جەستە) و بە هەموو خانەکانی ڕۆحیدا تێپدەپەڕی. وشی جوانەکانی وەک خیتاب لە ئاستی عەقڵییەوە دەگوازیەوە بۆ ئاستی سۆزداری و قوڵایی دەروونی بینەر، بەجۆرێک مرۆڤ هەست بە لەرزینێکی نائاسایی دەکات لە بەرامبەر ئەو ڕاستییە پەتی و جوانانەی دەربڕدراون.
بێگومان، لێرەدا دێینە سەر یەکێک لە قووڵترین و کاریگەرترین لایەنەکانی کەسایەتیی لارا دزەیی، کە ئەویش کاریگەریی غوربەت و تاراوگەیە لەسەر دروستکردنی دەروون و مەعریفەی.
زۆر جار غوربەت و دوورکەوتنەوە لە نیشتمان وەک ئاشێک وایە کە مرۆڤ دەهاڕێت و تێکی دەشکێنێت، بەڵام هەندێک کەسایەتیی دەگمەن هەن وەک لارا دەزەیی کە غوربەت نەک نەیهاڕیون، بەڵکو کردوونی بەو (ئەڵماس)ـەی کە لە بەرامبەر پەستانە دەروونییەکاندا گەشاوەتەوە و ڕووناکتر بووەتەوە.