رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەڕێز ئیبراهیم کاڵن کۆ بوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/11/11، هه‌ر لە پەراوێزی کاره‌کانی لووتکەی ئاووهەوا (COP31)لە ئەنتالیا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بەتایبەتی لە بواری پاراستنی ئاسایش و ئارامیدا، هه‌روه‌ها گرنگیی هەماهەنگیی نێوان ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر، له‌مباره‌یه‌وه، خرانه‌ به‌ر باس.

له‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وەکه‌دا ده‌رباره‌ی ڕەوشی ناوچەکە، هەردوولا داکۆکییان لە بەردەوامیی هاریکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.