دوێنێ، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی پێشوازیی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵى گشتیى تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دانیشتنه‌كه‌دا فازڵ میرانى وێڕاى بەخێرهێنانى شاندى میوان تیشکى خستە سەر ڕەوشى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان به تایبه‌تی و عێراق و ناوچەکە به گشتی و، ئاماژه‌ی به هه‌نگاوی كاراكردنی په‌رله‌مان كردوو به ده‌ستپێكێكی ئه‌رێنی زانی بۆ ڕزگار بوون له‌م چه‌قبه‌ستووه‌ی دووساڵی ڕابردوو و هیوای خواست هه‌موو لایه‌نه‌كان كێشه و گرفته‌كان به‌لاوه بنێن و به‌شدار بن له پێکهێنانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان.
هه‌روه‌ها بەرپرسى دەستەى کارگێڕى جه‌ختی كرد كه پەیوەندییه‌كانی نێوان كۆماری تورکیا و هەرێمى کوردستان لە ئاستێکى زۆر باش دایە و به‌رەو پێش ده‌ڕوات.
لەلاى خۆیەوە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵى گشتىی تورکیا لە هەولێر سوپاسى فازڵ میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەم دیدارە و دووپاتى کردوە کە پەیوەندییه‌كانی نێوان كۆماری تورکیا و هەرێمى کوردستان لە ئاستێکى زۆر باش دایە و به‌رەو پێش ده‌ڕوات لە هەموو بوارەکاندا.
هەروەها هیوای خواست كه هه‌موو لایه‌نه‌كان بگه‌نه ڕێکكه‌وتنێك و حكوومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنن.
لە کۆتایى دا هیواى خواست ئه‌م ئارامییه و پێشكه‌وتنه‌ی هەرێمى کوردستان به‌رده‌وام بێت.

