رۆژنامەی ھەولێر

بەرگریی شارستانیی هەولێر: بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنە سەر شەقامەکان

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند: لە ئێستادا شەقامەکانی شار جەنجاڵییەکی زۆری هاتوچۆی بەخۆیەوە بینیوە؛ ئەم قەرەباڵغییە بووەتە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم جووڵەی ئۆتۆمبێلە فریاگوزارەکانمان و ناتوانین لە کاتی پێویستدا فریای ئەو هاووڵاتییانە بکەوین کە پەیوەندیمان پێوە دەکەن و پێویستیی بەپەلەیان بە هاوکاری هەیە.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی داوا لە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، ماڵپەڕ و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات ئەم هۆشدارییە بەرفراوان بکەن تاوەکو بگاتە سەرجەم هاووڵاتییان، هاوکات داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات لەم کاتەدا پەیوەندییە تەلەفۆنییە ناپێویستەکان کەم بکەنەوە، لەبەر ئەوەی سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە مەیدانی ڕووداوەکاندان و سەرقاڵی بەهاناوەچوونی هاووڵاتییانن