پەیمان خواجە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ شەممە 7ـی تشرینی دووەمی 2026 ڕایگەیاند: وەزارەتی پەروەردە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو و لە ئێستاشدا، دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی پشووی لە ناوەندەکانی خوێندندا بەخشیوەتە ئیدارەی پارێزگاکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان.
گوتەبێژی وەزارەت ڕوونی کردەوە کە ئامانج لەم هەنگاوە ئەوەیە لە کاتی هاتنی شەپۆلی بارانبارین، لافاو و خراپبوونی دۆخی کەشوهەوادا، دەسەڵاتە ناوخۆییەکان بەپێی تایبەتمەندی و دۆخی مەیدانیی سنوورەکەیان، بەپێی پێویست و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابییان و مامۆستایان بڕیاری گونجاو لەسەر ڕاگرتنی دەوام بدەن.

