ئەمڕۆ شەممە 2026.11.7، ڕێزدار سیداد بارزانی، بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک “مەسعود بارزانی” لە نەخۆشخانە سەردانی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر و فەرماندە و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان، عومەر عوسمانی کرد، بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستیی.
لەسەردانەکەیدا، هیوای تەندروستییەکی باش و چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواست و پاڵپشتی و خەمخۆری “سەرۆک بارزانی” بۆ چارەسەرکردنی گەیاندە نێوبراو.
لای خۆیانەوە، فەرماندە عومەر عوسمان و خانەوادەکەی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی “سەرۆک بارزانی” و نوێنەرەکەیان کرد بۆ ئەم سەردانە و بەردەوامی ڕێزلێنان لە مێژووی خەباتی تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.

