رۆژنامەی ھەولێر

وەستا قادری کەبابچی لەتەمەنی 73 ساڵیدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

کەمێک لەمەوبەر، لە شاری سلێمانی هاووڵاتی (وەستا قادر)، خاوەنی یەکێک لە کەبابخانە کۆن و ناسراوەکانی شارەکە، لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە لەناو شاری سلێمانی ڕوویداوە تا ئێستا هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە و پاڵنەری کۆتاییهێنان بە ژیانی لەلایەن لایەنە ئەمنییەکان و پۆلیسی سلێمانییەوە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.