بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، سیستەم و بەرنامەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان کارا کراوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر لە ئاگادارییەکدا سەرجەم هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئێستادا بەرنامەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی بە مەبەستی جێبەجێکردن و ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، کارا کراوەتەوە و دەتوانن مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.

