ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری زاخۆ، پێشوازی لە شاندێکی حکوومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 کرا و لە پەیوەست بەم بابەتەوە، بەشداریی هەرێم لە داهاتی گشتیی عێراق و هەروەها دابینکردنی شایستەداراییەکانی هەرێم تاوتوێکرا.
ەمیانەی گفتوگۆکاندا، پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و ڕێکارە تەکنیکییەکان خرانە بەر باس.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پاراستنی مافە دەستورییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی پرۆژەیاساکەدا کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە لە ناوەرۆکی پرۆژەیاسای بودجەدا، بنەمای دادپەروەری بۆ سەرانسەری عێراق پەیڕەو بکرێت و ڕەچاوی چەمکی دەستووریی فیدرالیەت بکرێت.
هەردوولا جەختیان لە درێژەدان بە گفتوگۆ و دانوستان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە جۆرێک لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت.

