چواس خالید – هەولێر
له ڕابردوودا وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ گرفتی زه‌وییه بێ تۆماره‌كان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری تاپۆ كردنی هه‌موو زه‌وییه كارته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركرد و له‌و كاته‌وه قۆناغ به قۆناغ زه‌وییه‌كان تاپۆ ده‌كرێن، کە ئێستا كاره‌كانی تاپۆكردنی ٣٢٧ كارتی دیكه‌ی زه‌وی ته‌واو بووه و وێنه‌ی تۆماره‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا سێ سه‌د و بیست و حەوت كارتی دیكه‌ی زه‌وی وێنه‌ی تۆماره‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌دی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەو ژمارەیەی وێنەی تۆماریان تەواو بووە، دەکەونە سنووری کەرتی نەوەت و دووی شاوێس لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی شاوێس.
جیا له‌وانه و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكی ڕابردوودا و له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی یه‌كه‌ی گۆڕینی زه‌وی كارت بۆ سه‌نه‌د و تاپۆ، دوو سه‌د و نەوەت كارتی دیكه‌ی زه‌وی وێنه‌ی تۆماره‌كانیان گەڕایەوە و تاپۆکران.
هاوكات له پێش ئه‌وه‌شه‌وه، وێنه‌ی تۆمار بۆ سێ سەد و سی و چوار زەوی کارت تەواوکرا، پێش ئەوانەش، دوو سەد و نۆ زه‌وی كارت له سنووری كه‌رتی نۆی باغولمنارهی شاری هه‌ولێر و نۆ كارتی دیكه‌ش له كه‌رتی هه‌شتا و شه‌شی بنه‌سڵاوه، له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د ته‌واو كرا و وێنه‌ی تۆمار (تاپۆ)كه‌یان، گه‌ڕایەوە، جیا لەوەش به‌شێك له نه‌خشه‌ی كه‌رتی چل و دوو كانی قڕژاڵه، به‌شی په‌نجا و حه‌ت ساتور، حه‌وت سه‌د و شه‌ست و یه‌ك كارتی دیكه‌ی زه‌وی كاره‌كانی تۆپۆكردنیان ته‌واو بوو و وێنه‌ی تۆماره‌كانیان گه‌ڕایەوە.
له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی به كارت دابه‌شكرابوون هێكجار زۆربوو، به‌پێی ئاماری به‌رده‌ستی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ته‌نیا له هه‌ولێری پایته‌خت زیادتر له ١٢٠ هه‌زار پارچه زه‌وی هه‌بوو، كه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هید و مامۆستا و هتد…، دابه‌شكرابوون و ته‌نیا كارتێك به خاوه‌نه‌كانیان درابوو، تێیاندابوو له پارچه كاغه‌زێك ڕهقهمێكیان بۆی نووسیبوو، ئه‌وان كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و زه‌وییانه بوون، له بازاڕه‌كاندا به هۆی نه‌بوونی تاپۆ، نرخێكی كه‌متری ده‌كرد و نیوه‌ی به‌های زه‌وییه‌كه‌یان به‌با ده‌چوو.
تا دواجار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكرد به چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری تاپۆكردنی هه‌موو پارچه زه‌وییه‌كانی كارتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
له‌و كاته‌وه پڕۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانی كارت له كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ستی پێكرد و چه‌ندین لیژنه له نێوان وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی و تاپۆ و كشتوكاڵ پێكهێندرا، شاره‌وانی هه‌ولێر به قۆناغ ئه‌و زه‌ویانه تاپۆ ده‌كات.
له بازاڕی زه‌وی وزاردا هه‌ر زه‌وییه‌ك كارت بێت و تاپۆ نه‌كرابێت، نیوه‌ی به‌هاكه‌ی ده‌كات، هەر بۆیە هه‌نگاوی گۆڕینی زه‌وییه كارته‌كان بۆ تاپۆ، یه‌كێكه له خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشكه‌شی هاووڵاتیانی ده‌كات، ئامانج له تاپۆ كردنیان ئه‌وه‌یه، هاووڵاتیان بتوانن له‌ڕووی یاساییه‌وه سودمه‌ند بن و بەهۆی نەبوونی تاپۆی زەوییەکان، زەوی وەرگیراویان بە بەهای کەمتر لە بازاڕ نەفرۆشنەوە، کە زۆرێكیان نه‌بوونی ناچار به فرۆشتنه‌وه‌یان دەکات.

