دوێنێ، لە بارەگاى مەکتەبى سیاسىی پارتى دیموکراتى کوردستان، فازڵ میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى پێشوازىی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵى گشتیى تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دانیشتنه‌كه‌دا فازڵ میرانى وێڕاى بەخێرهێنانى شاندى میوان تیشکى خستە سەر ڕەوشى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە و، ئاماژەى بەوە دا کە ناوچەکە لە بارودۆخێکى هەستیار دایه و دەبێت هەموومان بە بەرپرسیارتیەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ پێشهاتەکان بکەین.
هه‌روه‌ها بەرپرسى دەستەى کارگێڕى باسى لە هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان بۆ كاراكردنی په‌رله‌مان و پێکهێنانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کرد و هیواى خواست لە ماوەێكی نێزیك حکوومەت پێکبهێنرێت.
دوواتر میرانی جه‌ختی كرد كه پەیوەندییه‌كانی نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان لە ئاستێکى زۆر باش دایە و به‌رو پێش ده‌روات.
لە تەوەرێکى دیکەدا فازڵ میرانى دووپاتى کرد کە کێشەى کورد لە هەر شوێنێک بیت، دەبێت به ڕێگاى سیاسى و بە ئاشتیانە چارەسەر بکرێت و ئاماده‌یی پارتى دیموکراتى کوردستانی بۆ ئه‌م هەر هەنگاوێک ده‌ربڕی.
لەلاى خۆیەوە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵى گشتیى تورکیا لە هەولێر سوپاسى فازڵ میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەم دیدارەو دووپاتى کرد کە پەیوەندییه‌كان لە نێوان كۆماری تورکیا و هەرێمى کوردستان لە ئاستێکى زۆر باش دایە لە هەموو بوارەکاندا.
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا بە باشى بەڕێوە دەچێت و هیوادارین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن بۆ سەر خستنى ئەم پرۆسەیە و، ڕۆلی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاند له‌م بواره‌دا.
لە کۆتایىدا هیواى خواست هەرێمى کوردستان هەر لە گەشهسهندن و پێشکەوتندا بێت.

