رۆژنامەی ھەولێر

پرۆژەكانی ئاوی پڕژه‌-چۆمان و بادلیان و دێلزیان جێبه‌جێ ده‌كرێن

له‌ چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی كه‌مئاوی و باشتركردنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاوی خاوێن، پڕۆژه‌كانی ئاوی پڕۆژه-چۆمان‌ و هه‌روه‌ها ئاوی بادلیان و دێلزیان له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سۆران جێبه‌جێ ده‌كرێن.

پڕۆژەی چاککردنەوەی ئاوی پڕژەـچۆمان پێکهاتووە لە دروستکردنی حەوزی کەمکردنەوەی پەستان (Pressure Reduction) و گۆڕینی بەشێک لە ڕێڕەوەی بۆڕییەکان و بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە خزمەتگوزاریی ئاوی خواردنەوە باشتر دەبێت و بە شێوەیەکی گشتیی سەرجەم دانیشتوانی سەنتەری قەزای چۆمان لێی سوودمەند دەبن كه‌ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران و فەرمانگەی ئاوی چۆمانەوە جێبەجێ دەکرێت.
هه‌روه‌ها قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی بادلیان و دێلزیان له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندایه‌ و سەرجەم توانا مەیدانی و تەکنیکییەکان بۆ تەواوکردنی لە کاتی خۆیدا خراونەتەگەڕ بە جۆرێک تا ئێستا ڕێژەی لە ٪٩٠ کارەکانی پڕۆژەکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێکراون. بە تەواوبوونی تەواوی ئەم قۆناغەی پڕۆژه‌كه‌، خزمەتگوزارییەکی گەورە و ستراتیژی لە بواری دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی پاک و تەندروست پێشکەش بە دانیشتووانی ناوچەکە ده‌كرێت و هەردوو گوندی بادلیان و دێلزیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لێی سوودمەند دەبن.