رۆژنامەی ھەولێر

پڕۆژه‌ی ڕاكێشانی تۆڕی ئاوی دۆڵی ئاكۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێت

له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ گوژمه‌ی یه‌ك ملیار دینار، قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌ی ڕاكێشانی تۆڕی ئاوی ئاكۆیان له‌ قه‌زای ڕواندز جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستا كاركردن له‌ پڕۆژه‌كه‌دا زیاتر لە ٪٥٠ی تێپەڕاندووە.

له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی سێكته‌ری ئاو به‌ دابینكردن و دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ڕاکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ دۆڵی ئاکۆیان له‌ سنووری قەزای ڕواندز جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌ ڕێژەی ٪٥٠ی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌.
ئه‌و پڕۆژەیە به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی کەمئاوی لە ناوچەکەدا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتییان لێی سوودمه‌ند ده‌بن، به‌ سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران و جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە کۆتایی بێت و بکەوێتە خزمەت هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە.