بەڕێوەبەری کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور لە هەڵەبجە، داوا لە جووتیاران دەکات بەرهەمی تەماتەیان پێ بدەن و بە نرخێکی گونجاو لێیان دەکڕنەوە و بەرهەمی کارگەکەش هەناردەی چەندین وڵاتی ئەورووپی دەکەن.
کامەران محەمەد، بەرێوەبەری کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور لە هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا لەو جووتیارانە دەکەم کە بەرهەمی تەماتەکەیان لە بازاڕەکاندا بۆ ساخناکرێتەوە، با بیهێنن بۆ کارگەکەمان چونکە ئێمە بە دڵفراوانییەوە و بە نرخێکی گونجاو لێیان دەکرینەوە.
ئەوەشی ڕاگەیاند: “هیچ بڕێکی تەماتە جێنەهێڵن لەسەر زەوییەکانیان مەگەر زیانی پێگەیشتبێت، بۆیە با بێهیوا نەبن و تەماتەکانیان بهێنن و ئێمە بە نرخی گونجاو لێیان دەکرین.”
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، بەرێوەبەری کارگەکە دووپاتیکردەوە که تا ئەو کاتەی جووتیاران تەماتە بهێنن، کارگەکەیان بەردەوام دەبێت لە وەرگرتن و کڕینی بەرهەمەکانیان.
کامەران محەمەد، ئەوەشی خستەڕوو؛ لە ساڵی 2016ـەوە بەرهەمەکانیان خستووەتە بازاڕەوە، ساڵانی پێشوو توانای بەرهەمهێنانیان کەم بووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ توانای وەرگرتنیان زیادی کردووە و لە کاتژمێرێکدا دەتوانن 25 تۆن تەماتە وەربگرن.
سەبارەت بە ئامارەکانی وەرگرتنی تەماتە، لە کاتژمێرێکدا دەتوانن 250 بۆ 800 گرام تەماتە تێبکەن، کە دەکاتە لە کاتژمێرێکدا 12 هەزار بۆ 800 گرام. کارگەکە بووەتە هۆی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ چەندین جوتیار و کارمەند، لە ئێستادا نزیکەی 80 بۆ 85 کارمەند لەوێ کار دەکەن چونکە وەرزی تەماتەیە، و دوای تەواوبوونی وەرزی تەماتەش 40 کارمەند لە هەردوو رەگەکەدا دەمێننەوە.
ئەو دوو رەگەزەش هەموویان لە چێشتخانە و بەشی پیشەسازی خۆراک و هەروەها ئەندازیاری کارەبا، ئەندازیاری میکانیک و دوو ئەندازیاری خۆراک و کیمیاییان هەیە.
بەڕێوەبەری کارگەکە باسی لەوەش کرد کە بەرهەمەکانیان هەناردەی چەندین وڵات دەکەن، لەوانە 9 وڵاتی ئەوروپی کە بریتین لە ئەڵمانیا، سوئید، نەرویج، دانیمارک، بەریتانیا (کە بازارێکی باشیان هەەیە)، هەروەها هۆڵندا و بەلجیکا، و بۆ 5 وڵاتی عەرەبیش هەناردە دەکرێت کە بریتین لە عومان، مەسقەت، ئەردەن، و سعوودیە.

