نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شتێفان ڤێنت به‌رپرسی نوێى نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا ده‌ربڕی.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی تشرینی یەکەم، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له شتێفان ڤێنت، به‌رپرسی نوێى نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونی له ڤێنت كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتیوانییه‌كی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه. هاوكات سوپاس و پێزانینی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه، ڤێنت خۆشحاڵیی خۆی به ده‌ستبه‌كاربوونی له هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و جه‌ختی كرده‌وه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ئارامی و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی یه‌كێتییه‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی ئاستی هاوكاریی هاوبه‌ش ده‌ربڕی.

