رۆژنامەی ھەولێر

دووسایدکردنی ڕێگەی سپیلک – قەندیل دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

ئەم پڕۆژەیە لە ڕێگەی دیزاینێکی سەردەمیانەوە دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت و پێچەکانی سپیلک چارەسەر دەکات و وەک شادەماری بەستنەوەی پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەروازە سنوورییەکانی ئێران ئەژمار دەکرێت.

چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی تونێل و ڕێگەی میڕاوە و ماوەران، دەست بەوپڕۆژەیە بکرێت بە چەند قۆناغێک دووسایدکردنی ڕێگەی سپیلک – قەندیل بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.