پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە کە دوای تەواوبوونی تونێل و ڕێگای میراوە و ماوەران، دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگای سپیلک – قەندیل دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 19ـی ئەیلوول، پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “ئەم پڕۆژەیە لە ڕێگەی دیزاینێکی سەردەمیانەوە دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت و پێچەکانی سپیلک چارەسەر دەکات و وەک شادەماری بەستنەوەی پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەروازە سنوورییەکانی ئێران ئەژمار دەکرێت”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی تونێل و ڕێگای میراوە و ماوەران، دەست بەو پڕۆژەیە بکرێت و بە چەند قۆناغێک دووسایدکردنی ڕێگەی سپیلک – قەندیل بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

