لە دیدارەکەدا شاندی میوان کە بە مەبەستی پێشکەشکردنی سەرەخۆشی سەردانی سەرۆک بارزانیان کردبوو، پرسە و هاوخەمی خۆیان بۆ سەرۆک بارزانی دەربڕی بۆ کۆچی دوای خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی .
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببنە هۆی تێکچوونی پەیوەندیی نێوان پێکهاتەکانی کورد و عەرەب.

