رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگەی نێودەوڵەتیی خانووبەرە دەکاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە،9/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حەفتەمین پێشانگەی نيّودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر کردەوە.

لە پێشانگاکەدا کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، 300 کۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی لە 12وڵاتەوە بەشدارییان کردووە.