سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 9.9.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە سه‌ماحه‌تی سەید عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەر پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەی نێوان بنەماڵەی ئەلحەکیم و گەلی کوردستان و گرنگی بەردەوامبوونی ئەو پەیوەندییە قووڵە کرا.
له‌م رووه‌وه سه‌ماحه‌تی سەید عەمار ئەلحەکیم، تاكیدی كرده‌وه كه بناغه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه توند‌و تۆڵه له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی نه‌مرو سه‌ماحه‌تی ئه‌لحه‌كیم بونیاد نراوه، بۆیه پێویسته نه‌وه‌ی نوێ كورد‌و عه‌ره‌ب به‌و په‌یوه‌ندیانه ئاشنا بكرێ.
هاوكات هاوبەشی، گرنگی گیانی برایەتی، لێبووردەیی ئایینی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کرایەوە، ئه‌وه‌ش وەک بنەمایەکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی هاوڕێیەتی و هاوبەشی نێوان گەلان و پێکهاتەکانی ناوچەکە. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوتوێی كران
شایه‌نی باسه نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندو كارزان عه‌بدولهادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولیرو عه‌مید خه‌سرۆ به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی پارێزگا ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون .

