رۆژنامەی ھەولێر

دانا ئەحمەد مەجید پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، بەبۆنەی کۆچی دواییی کەسایەتیی دیار خوالێخۆشبوو عەبدولواحید بارزانی، پرسەنامەیەکی هاوخەمیی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد.

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان:

بەڕێز کاک مەسعود بارزانی

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

سڵاوێکی گەرم…

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ئامۆزای بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و تەواوی ئەندامانی خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، لەم ساتە سەختەدا خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەتان دەزانین.

لە پەروەردگاری مەزن داواکارین، ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی بە جەنابتان و خێزانی خوالێخۆشبوو ببەخشێت.

اناللە وانا الیە راجعون

دانا ئەحمەد مەجید

ڕێکخەری گشتی