رۆژنامەی ھەولێر

ڕێکخستنەوە و جوانکاری بەرفراوان لە شەقامی ٦٠ مەتری دەستیپێکرد

تیمەکانی شارەوانی هەڵمەتێکی گشتی و بەرفراوانیان بۆ جوانترکردن و ڕێکخستنەوەی سەوزایی شەقامی ٦٠ مەتری دەستپێکردووە، بە ئامانجی بەخشینی سیمایەکی شارستانی و گۆڕانکارییەکی گەورە لە داهاتووی ئەم شەقامەدا.
شەقامی ٦٠ مەتری کە درێژییەکەی ١٢ کیلۆمەتر و پانییەکەی ٦ مەترە، لە ئێستادا خاوەنی ژێرخانێکی سەوزایی دەوڵەمەندە کە پێکهاتووە لە، ٦٧٠ داری واشنتۆنیا لەگەڵ نزیکەی ٣٠٠ داری لانگسترۆم و ئەلبیزیا، ٣ نافوورە و ٣ بیری ئاو بۆ سەرچاوەی ئاودێری و دیکۆر.
دانانی چەندین بەردی گەورەی سروشتی بۆ جوانکردنی دیمەنی شەقامەکە.لە چوارچێوەی پلانی نوێدا، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێژەی چاندنی درەخت بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکرێت، هاوکات چەندین شوێنی تایبەت ئامادەکراون بۆ چاندنی سەدان گوڵی هەمەجۆر کە سیمایەکی نوێ بە ناوچەکە دەبەخشن.