رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان بە مەبەستی پەرەپێدانی کاری ڕاگەیاندن لەگەڵ ستافی (مرواری میدیا) لە خانەقین کۆبووەوە

ڕۆژی سێشەممە، ٢ـی ٩ـی ٢٠٢٦، بە مەبەستی پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی کاری ڕاگەیاندن لە سنوورەکە، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، لەگەڵ ستاف و کارمەندانی (مرواری میدیا) لە دەڤەری خانەقین کۆبووەوە.

د. سالار عوسمان جەختی لەسەر خزمەتکردنی دەڤەری خانەقین بەتایبەت لە بواری میدیا و ڕاگەیاندن کردەوە، بۆ ئەوەی بە شێوازێکی سەردەمیانە گوزارشت لە داخوازییەکانی خەڵکی سنورەکە بکرێت.